104- هومەزە
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
821 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) هاوارە لە هەر کەسێکی بە تەشەری خوسپکەرە؛
2) ئەوی ماڵی کۆ کردەوە و دەیبژێرێ.
3) خەیاڵ دەکا دراوەکەی لە مردنی دەپارێزێ.
4) نا نا، با وا خەیاڵ نەکا؛ بێ شک فڕێ دەدرێتە ناو «حوتەمە»وە.
5) کا دەزانی نیاز لەو «حوتەمە» چییە؟
6) ئاگرێکە خودا هەڵی گیرساندیە.
7) بە سەر پەڕەی دڵاندا دێ.
8) کە ئەمەیان بەسەردا گاڵەدراوە؛
9) لە ئەستوونەگەلێکی بەرز و بڵندا.