103- عەسر

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  953 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) سۆند بە هەڕەتی ئێوارە،

2) مرۆ گشتی زیانبارە؛

3) مەگین ئەوی بوونەتە خاوەن باوەڕ و کارچاک بوون و یەکتریشیان ڕاست دنەداوە و بۆ خۆگری ڕاسپاردووە.