110- نەسر
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
857 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) هەرکاتێ یارمەتیی خودا گەییشتە ئێوە و سەرکەوتن،
2) خەڵکیشت دی – گرۆ گرۆ – دێنە ناو دینی خوداوە،
3) هەر تاریف و شوکری پەروەرندەت بکە و داوای بوردنی لێ بکە. ئەو هەمیشە پەژیوانی پەژیوانان قبووڵ دەکا.