97- قەدر
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
798 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) ئێمەین کە ئەم قوڕعانەمان لە شەوی هەرە بەڕێزدا ناردۆتە خوار.
2) کوو دەزانی ئەو شەوە بەڕێزە کامە؟
3) شەوێکە هێندە بەقەدرە، هەزار مانگ بارتەقای ناکا.
4) لەو شەوەدا فرشتەکان و جوبڕائیل – بە ئیزنی پەروەرندەیان – دادەوەزن و هەموو کار جێبەجێ دەکەن.
5) هەر خۆشی و هێمنایەتیە هەتا بوولێڵەی بەیانی.