96- عەلەق

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  482 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) وا بەناو پەروەرندەت! کە زیندەوەر کاری ئەوە.

2) جسنی مرۆی لە جڵتەیێ وەدی هێنا.

3) بخۆنە کە خودانی تۆ لە هەر کەس دەهندەترە.

4) ئەو خودایەی بە هۆی بنووسی ڕاهێنا.

5) مرۆی لە شتێ ڕاهێنا کە زووتر پێی نەزانیبوو.

6) نەخێر، دیارە مرۆ سەربزێوی دەکا؛

7) کاتێ دیتی لە خەڵکی دی بێ نیازە.

8) دیارە بۆ لای پەروەرێنتە گەڕانەوە.

9) ئاخۆ ئەو [زەلامەت] بینی بەری دەگرت،

10) لە بەدەیێ کە خەریک بوو نۆژی دەکرد؟

11) کوو ئەبینی ئەگەر لەسەر ڕاستەڕێ با،

12) یان فەرمانی بە لەخوداترسی دابا؟

13) هیچ بیرت لێ کردۆتەوە، ئەگەر باوەڕی نەهێنا و ڕوی وەرگێڕا، [خۆی تیا دەبا]؟

14) مەگەر ئەو نەیدەزانی کە خودا دەبینێ؟

15) نا، ئەر هەر وازی نەهێنا، لە پێشەسەری دەنەوین؛

16) پێشەسەری درۆکەری خەتاکاری.

17) دەبا ئەوسا هاوار بۆ یانەکەی بەرێ.

18) ئێمەش گزیری دۆژەهی لێ دەنگ دەدەین.

19) هەرگیز پەیڕەوی لەو مەکە و سوژدە بەرەو نزیک بەوە.