88- غاشیە
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) ئاخۆ باسی بەڵای گەورەت بۆ هاتووە، کە هەموو شت دادەپۆشێ؟
2) ئەوێ ڕۆژێ گەلێ ڕوخسار بزڕکاون.
3) لە کار کردندا چەوساون.
4) گرفتاری ئاورێکی سوتێنەر دەبن.
5) ڤەخارنیان لەسەرچاوەی هەرە گەرمەوە بۆ دێنن.
6) هەرگیز بژیویان نادەنێ، مەگین لە دڕکەشیلانێ.
7) قەڵەو ناکاو لە نێزیش بێ نیاز ناکا.
8) ڕوخساریش هەن خۆش و گەشن.
9) ڕازین لە کردەوەی خۆیان؛
10) لە بەهەشتی بەرز و تەرزا.
11) کە لەوێدا قسەی پڕ و پوچ نابیسن.
12) چەمەی ڕوون و ڕەوانی فرەی تێدایە.
13) تەختی تێدا داندراون.
14) زەرکیشیان لەلا داناون.
15) باڵگەی نەرمیش ڕیز کراون.
16) زۆریش ڕایەخ ڕاخراون.
17) ئەمانە چۆن ڕانەماون، کە وشتر چلۆن چێ بووە؟
18) لەو عەزمانەش کە چۆن وا بڵیند کراوە؟
19) لەو کەژانەش کە چۆن وەها دامەزراوە؟
20) لەو زەمینەش کە چۆن وا هەراو ڕاخراوە؟
21) سا تۆ ئامۆژگاری بکە، ئەتۆ هەر تەنیا پەندێری.
22) تۆ لەسەریان نەبوویە خاوەن دەستەڵات.
23) مەر ئەو کەسەی ڕوو وەرگێڕێ و نەیەوێ خودا بناسێ.
24) ئەوسا خودا بە جەزرەبەیێ گەورەتر سزای ئەدا.
25) بێ گومانە کە هەموویان هەر بۆ لای ئێمە دێنەوە.
26) لە دواییدا خۆمان بە کاریان ڕادەگەین.