خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  8012 بینین
خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ
هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ
غونچە بازاڕی نەزاکەت داری و تەنگی شکاند
هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ
لەب شەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت، دڵم...
داغدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ
لالە ڕووخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە
چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ
عیشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە
چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ
ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە
نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ
مەحویناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ
گەر شیفای بێتن، بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ