ئەلا ئەی عاشقی مسکین وەرە ئیمڕۆ بە مەیخانە

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  930 بینین
ئەلا ئەی عاشقی مسکین وەرە ئیمڕۆ بە مەیخانە
بنۆشە جورعەیی سەهبا لە جامی لەعلی جانانە
بحمداللهعەرەبی زوموستانی فیراقی گوڵ ئەوا ڕۆیی
ڕەبیعی ئەووەڵی عەیشە زەمانی وەسڵ و سەیرانە
لە شامی مەغریبی زۆڵفت، هیلالی حاجیبی تۆم دی
ئیشارەی کرمێ یەعنی کە سبحەی جەژنی قوربانە
لە نێو زۆلماتی زۆڵفتدا دەڵێی ئەسکەندەرم جانە
لە بۆ جەشمەی حەیاتی ڕووت سەراسیمە و پەرێشانە
وەکوو هارووت و مارووتم لە چاهی بابولی غوربەت
بە عەشقی پرتەوی ڕەنگت، دڵم وەک شێخی سەنعانە
دەروونم گەرم و پر جۆشە بە میسلی کوورەیی حەدداد
بە تابی ئاتەشی میێرت زەمیرم مورغی بوریانە
حەبیبا چەشمی سەییادت ئەوێستا زۆر بە ئاشووبە
نەچیرئاسا دڵی گرتوو خەریکی جەڕڕی ئیمانە
لەبەر چی دەفعەیێ ئەی شەمعی جەمعی تائیفەی خووبان
بە سەمعت ئاشنا نایێت فەسانەی ئەم غەریبانە
بە نەقدی گەوهەری چەشمم مەتاع و پارچەیی عەشقت
کڕیومە ئەی بۆتی چینی دڵم هێشتاکو هەرزانە
حەریری چینی زۆڵفانت ئەگەر جەمعە، دڵیش جەمعە
ئەگەر بێتوو پەرێشان بێت دووسەد کەس مەست و بێجانە
بە بۆیی میشکی گیسوویت مەجالس مەست و مەدهۆشن
سایەی شەمسی دیدارت، جێیان یەک دەفعە تابانە
بەیازی گەردنت باللهعەرەبی کە تابی ئاهووانی برد
لە چاهی غەبغەبت نااللهعەرەبی هەزاران حەپسی زیندانە
قەدت وەک سەروی بوستان و مەمت ڕوممان و نارنجە
حەقیقەت سینەیی یارم وەکوو فیردەوسی ڕیزوانە
هەم ئاغۆشم حەبیبێکە نییە هەمتا و مانەندی
بە دوڕڕی سیننوو لەعلی لەب دەهانی کانی مەرجانە
عەجەب یارێکی شیرینە، عەجەب ئاهوویێ ڕەنگینە
بەشەر نابێ بە میسلی ئەو، ئەگەر بێ حۆری ویلدانە
بحمداللهعەرەبی نەما زەحمەت، لە دڵ دەرچوو غەم و میحنەت
چەمەن گرنی گوڵی زینەت، زەمانی بەزم و سەیرانە
برادەر گشت بنۆشن مەی، بە یادی عوشرەتی سابیق
بەشارەت بێ نەما بەدگۆ جێیان هەمتایی جارانە
ویساڵیناسناوی ئەدەبی مژدە بێ یارت، وەفای کرد وەعدەیی پارت
ئەمیش وا هاتە ژێر بارت بنۆشە مەی بە پەیمانە