ئەی یاری جەفاکێش دڵ ئازاری هەتا کەی
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
812 بینین
ئەی یاری جەفاکێش، دڵ ئازاری هەتا کەی؟
ئەی شاهی لاڵان، پێم بڵی، ئازاری هەتا کەی؟
فرمێسکی دوو چاوانم ئەکا هاژە وەکوو چەم
ئەی چاوی غەمان پێم بڵی خونباری هەتا کەی؟
مەفتوونی زەدەی تۆم و برینداری دوو چاوم
ئەی شێوە پەری پێم بڵێ عەییاری هەتا کەی؟
پەروانە سیفەت سوختەیی بێ پەڕ و باڵم
ئەی شەمعی شەبستان پێم بڵێ بێزاری هەتا کەی؟
بەینێکە منم ساکنی بَيتُ الحَزَنعەرەبیی غەم
ئەی تازە جەوان پێم بڵێ غەمباری هەتا کەی؟
دڵی بولبول بێچارە و ئالوودەیی شینە
ئەی شاهی گوڵان پێم بڵێ غەدداری هەتا کەی؟
شەو تاکوو سەحەر مەستم و مائیل بە فوغانم
ئەی نووری چەمان پێم بڵێ بێداری هەتا کەی؟
مەجنوون و سەراسیمە و بیمارە دوو چاوم
ئەی نەرگسی جان پێم بڵێ بیمار هەتا کەی؟
وەک شاهیدی کەنعان شەهی حوسن و جەمالی
ئەی شاهی زەمان پێم بڵێ دڵداری هەتا کەی؟
سەییادی دوو چاوانت ئەکا سەیدی دلی خەڵق
ئەی غارەتی دڵ پێم بڵێ شەرراری هەتا کەی؟
ئەی زینەتی فیردەوس تۆی جانی ویساڵیناسناوی ئەدەبی
ئەی ڕاحەتی دڵ، پێم بڵێ سەرشاری هەتا کەی؟