دەمێکە دەناڵم لە بۆ وەسڵی جانان
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
3 خولەک
1383 بینین
دەمێکە دەناڵم لە بۆ وەسڵی جانان
دەروون پڕ خرۆشە بە عەشقی حەبیبان
دڵ بە ناری، من بە زاری، میسلی کەبکی کوهسارە
چو بولبول هەمیشە بە گریە و فوغانم
نەما ڕاحەتی دڵ و ئارامی جانم
دڵ بیمارە، بێقەرارە، عاشقی دوو چاوی یارە
سەلامت لەسەر بێ گوڵی نەوبەهاری
ئەتۆ ڕۆیی، من مام بە گریان و زاری
ئاهی زاری، لێوبەباری، حاسلە بێ چاوی یارە
بە ناری فیراقت سووتا قەلب و جانم
پەرێشان و مەستم وەکوو چاوی خانم
شێت و شەیدا، بووم لە دنیا، مردم لە هیجرانی لەیلا
دڵ شێتی یارە قەراری نەماوە
بە تیری موژەی یار جەرگی بڕاوە
دڵ سووتاوە، زۆر شێواوە، باوەڕت بێ بۆ تۆ نەماوە
دەمێکە بەعیدم لە باڵای دولبەر
دەروونم بە جۆشە، مسیلی سەماوەر
دولبەری من، گەوهەری من، شەوچراغ و ڕەهبەری من
میسالی عەنادیل لە باغا بە شینم
بۆ دووری گوڵی ڕووت عەجایب حەزینم
زۆر حەزینم، دڵ بڕینم، عاشقی نووری جەبینم
زەمانێکی دوورە لە بۆ تۆ دەناڵم
وەکوو مەجنوونی کێوان پەرێشانە حاڵم
حاڵ شێواوم، دڵ سووتاوم، مەستی بۆیی زوڵفی خاوم
سەلامت لەسەر بێ گوڵی باغی ئالان
بە باڵا سنەوبەر و بە ڕوو ماهی تابان
ماهی تابان، شاهی خووبان، تۆی چراغی بەزمی ئەیوان
لە بوستانی بێتووش دەروونم بە جۆشە
لە ژێر باری عەشقا دڵم زۆر نەخۆشە
زۆر نەخۆشم، زۆر بێهوشم، باوەرت بێ غەم دەنۆشم
سەلامت لەسەر بێ گوڵی باغی کوێستان
لە دووریت دەناڵم چ. و یەعقووبی کەنعان
ئاهـ و گریان، دەرد و ناڵان، ماوە بۆ من جانی جانان
هەر کەس ئیبای گەر لە زوڵفی دووتا کرد
لە چینی جیهانا عەجایب خەتای کرد
زۆر جەفای کرد، زۆر خەتای کرد، دوشمنی سەیر و سەفای کرد
لە باغی ویسالت زەمانێکە دوورم
لە بۆ قەندی لێوت نەماوە شعوورم
تووتی ئاسا، من لە سەحرا، بووم کە بۆ تۆ شێت و شەیدا
دڵی من لە کونجی قەفەسدا چو قومری
لە عەشقی جەماڵی تۆ پەیوەستە دەکری
دڵ پەرێشان، چاو بە گریان، مردم لە هیجرانی جانان
سەلامت لەسەر بێ مەهی ئاسمانی
سیراجی جەماڵت، چراغی نیهانی
زۆلف عەنبەر، چەشمە ئەختەر، چۆڵە بێ تۆ، دەشتی پشدەر
سەلامت لەسەر بێ گوڵی نەوڕەسیدە
بە میسلی تۆ چاوی جیهان قەت نەدیدە
سەروی باڵا، شاهی والا، لەعلی لێوت جامی سەهبا
لە گەرمایی گەرماو دەروون پڕ خرۆشە
دڵم وەک سەماوەر لە دووریت بە جۆشە
یاری جانی، ماهی سانی، عاشقی تۆم، گەر بزانی
ویساڵیناسناوی ئەدەبی لە باغاتی بێتووش حەزینە
پەرێشانی عەتری گوڵی مەهـ جەبینە
مەهـ جەبینە، شەمعی چینە، وەک سولەیمانی زەمینە