ئەی برادەر سەیری شوورەی جەیشی بێ سامانی کێچ

زەلیلی بەدەست لەشکری کافری بەدمەزەبی «کێچ»ەوە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  722 بینین
ئەی برادەر، سەیری شوورەی جەیشی بێ سامانی کێچ
وا هەموو بێهۆش و مات و عاجزی حەیرانی کێچ
هەر وەکوو هەوری غەزەبئالوودە پۆشی ڕووی زەمین
یەحتەمیل دنیا ببێتە سەربەسەر وێرانی کێچ
کێ هەیە ئیمڕۆ بڵێ من پاڵەوان و سەف دڕم
گەر درۆ ناکا بە ڕاستی بێتە بەر مەیدانی کێچ
دەوڵەتی ئینگلیز و ژاپۆن و هەم یۆنانیان
گشت فیراریان کرد لە دەستی لەشکری ئەڵمانی کێچ
من کەوا ناشارەزا و بێوەسیلە و قوڕبەسەر
وا بە زیللەت کەوتمە دوای جادوویی دێوانی کێچ
کەی ئەبێ یاڕەب نەجاتم بێ وەکوو مووسا لە چنگ
لەشکری فیرعەونیان و حیلەیی هامانی کێچ
گەنجی سەبر و نەقدی عومر و پارچە پارچەی عەقڵ و هۆش
هەر بە یەک شەو پاکی بوو غارەت و تاڵانی کێچ
هەرچی ئەیبینی لە عالەم ڕۆژ و شەو هاوارییە
دائیمەن وەک من لە دەستی زوڵم و تێهەڵدانی کێچ
من کە خۆم دی وا زەلیل و مەلجەئیشم هیج نەبوو
ناعیلاج هەڵسام و چوومە خزمەتی سوڵتانی کێچ
شەرحی حاڵی خۆم بە زیللەت دا لە خزمەتیا تەواو
یەعنی تاکەی مردم ئیتر بەسیە سەرگەردانی کێچ
پێی وتم لاچۆ خزم، چیت دیوە؟ باسی چی ئەکەی؟
لێرە کوا کێچ؟ وا ئەڵێت پەیدابووە دەرمانی کێچ
تۆ بڕۆ پشدەرناوی تایبەت و بیتوێنناوی تایبەت و دۆڵێناوی تایبەت و شارەزوورناوی تایبەت
جا لەوێ ئەیبینی بێ شک سەف سەفی گورهانی کێچ
من بڵێم چی ڕۆحەکەم بۆ ئینتیقامی ئەم حەقە
خۆت ئەزانی چەندە وەحشین میللەتی عوریانی کێچ
ئێستە چارەت یا تەنووری گەرمە یا ئاوی کوڵاو
زوو عیلاجی خۆت بکە تاکوو نەبی نادانی کێچ
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی موژدە بێ لێت ڕەنگە ڕاهی بی لە دەس
حەربی کوففاری یەهوود و زەحمەتی زیندانی کێچ