ڕۆژ و شەو قوربان تەمەننامە لە شاهی ذوالمنن

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  708 بینین
ڕۆژ و شەو قوربان تەمەننامە لە شاهی ذوالمننعەرەبی
خوا لە سەر چاکە درێژ کا، عومری پیاوانی وەتەن
بۆ ژیانی میسلی ئێمە لێرە گەورە باعیسن
لوتفی ئێوە گەر نەبێ من چیمە لەم شاخ و چەقەن
وا ڕەوانەم کردە لای تۆ کاغەز و پیاوی خوسووس
هەر لەسەر ئەو وەعدە فەرمووت دوێنی تۆ و ئاغا حەسەن
قیروسیا دوو شەو بەبێ شێو کاکە سەرمان نایەوە
حوکمی خوایە چی فکرێ لەبۆ ناشتا بکەن
گوو بە ڕیشی پیاوی نامەرد خێرێکی بۆ خۆی نەکرد
چونکە ئەمساڵ مەیلی بوو هەر کەس لە خوا ئیمانی سەن
هەر کەسێ عەقڵی نەبوو ئەمساڵ بە کاری خۆی نەهات
هەر مەگەر گوو بکەن بە خێری، پاشی خۆی ئەولاد و ژن
مەسڵەحەت وایە کەوا ڕاپەڕێنی ئیشەکەم
با نەقەومێت فیتنە و دوشمن بە ئێمە خۆش مەکەن
سوڵحی ئەمن و تۆ بە مەخفی چاکە چونکە عاقڵین
با بە ئیشی پیاوی عاقڵ قەت نەزانن ناڕەسەن
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی موژدە بێ خوا ویسعەتی خستە وڵات
زەیقەتیی ڕۆیی بە ئیزنی حەزرەتی وەیسی قەرەن