ئەلا ئەی ساقیی بەزمی حەیاتم

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  760 بینین
ئەلا ئەی ساقیی بەزمی حەیاتم
ئەلا ئەی موڕشیدی ڕێگەی نەجاتم
ئەلا ئەی باعیسی ئارامی جانم
ئەلا ئەی مایەیی نەفی و سوباتم
ئەتۆ لەم ناحیە بۆ ئێمە شەمعی
وەکوو پەروانە ئەمنیش موبتەلاتم
ویساڵیناسناوی ئەدەبی ئارەزووی بوو بۆ مولاقات
وەلی ڕۆژ بوو بە مانیع گەر نەهاتم
***
عەزیزم نووری چاوم عەلی یەفەندی
خودا بۆت زیاد بکا پایەی بوڵەندی
لە بێشەی ماوەتناوی تایبەتا وەک شێری مەستی
لە بەزمی چاییا تیمسالی قەندی
لەبۆ ئیفای وەزیفە خۆت لە ماوەتناوی تایبەت
شوکر سوڵتەت هەیە بێباک و ڕەندی
ئیلاهی بۆ ویساڵیناسناوی ئەدەبی هەر بمێنی
شوکر پیاوێکی باش و بێ وەزەندی
***
ئەلا ئەی نووری چاوی ...دەقی نائاشکرا ئەغیار
لە باغی ماوەتا تۆی وەردی بێخار
ئەوا ناردم کەڵەشێرێ بە دیاری
بە ڕەنگ مانەندی تاووس کەبکڕەفتار
کلیلی چاکە بۆ مانگایی ئەعدا
لە مەیدانا میسالی شێری هوشیار
ویساڵیناسناوی ئەدەبی هەر ئەوی بۆ ناردی بۆ تۆ
قوبووڵی کە ئەتۆش وەک دوڕی شەهوار