وەرە ئەی دولبەری مەهوەش لە باوەش کە منی سەرخوەش
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
899 بینین
وەرە ئەی دولبەری مەهوەش، لە باوەش کە منی سەرخوەش
هەتا ماوم لە دنیادا لە وەسڵت با نەبم بێ بەش
ئەسیری زوڵفی تاتاتم، فیدایی بەژن و باڵاتم
وەرە با دەس لە مل یەک کەین، بە دڵشادی و بە ڕوویی خوەش
ویساڵی زار و پڕ زارە، وەکوو بولبول لە گوڵزارە
لە ئەمری دەرمەچۆ یارا وەکوو تەوسن مەبە سەرکەش
وەرە ئەی با لەبت شەککەر، ئەمن لاولاو و تۆ عەرعەر
لە یک ئاڵێین لە پێ تا سەر، ڕەقیب با کوێر ببێ ڕووڕەش