چونکە من کوردم بە کوردی پێم بڵێ یاری عەزیز
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
1112 بینین
چونکە من کوردم بە کوردی پێم بڵێ یاری عەزیز
مەتڵەب و عوزرت چییە گشتیان بە جارێ بێنە ڕیز
من هەتا کەی لێت قبووڵ کەم؟ بێوەفایی تا بەکەی؟
مەعزەرەت مەقبوول نییە ئێمڕۆ لەلا ئەهلی تەمیز
بەینی ئەمن و تۆ وەهابوو لێم نەپرسی دەفعەیە
چڵ شەوە کەوتووم نەخۆش و مات و دڵ مەحزوون و زیز
سەروەتی خۆتم بەجارێ بۆ بنێری نامەوێ
چونکە دنیا هیچە لا من، بێ بەهایە وەک پەشیز
تا زووە بۆ مەحکەمەی کوبرا حازر ببە
چونکە دەعوا دوایی نایەت تاکوو ڕۆژی ڕەستەخیز
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی بەسیە بۆی دانێ جەزا تا حەز ئەکەی
چایی سندووقێکی گەورە، شەکری لەندەن نۆ قەفیز