ئەی برادەر گوێت ببێ بێ گوێ مەبە هەروەک حەجەر

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  789 بینین
ئەی برادەر گوێت ببێ، بێ گوێ مەبە هەروەک حەجەر
چون لە قورئانی کەریما خوا وەهای داوە خەبەر
خوا بەڵێ کەنزێکی مەخفی بوو لە جەمعی کائینات
جا لەبۆ ناسین و تاعەت خەلقی کرد جینن و بەشەر
چاوی داناوە لەبۆ دین گەر لە ڕێ حەق لانەدیت
ڕاست بڕۆ هیچ لامەدە ڕێگەی حەقیقەت بگرە بەر
فرسەتە نەقدی حەیاتت بۆ دیانەت سەرف کەی
نەک بخوێت و هەر بنوویت وەک گا لە دەشتێ یا لە دەر
هەستە وەک مەردان لە مەیدان گۆیی مەردی دەر ببە
تۆ وەکوو من کوێر و شەل نیت، خوێڕی و بێعەقڵ و کەر
گەر وجوود، جوود و سجوودی هەر نەبوو، با هەر نەبێت
فائیدەی بۆ کەس نییە و نابێ درەختی بێ سەمەر
دەستەدەستە بازی کرد کاروان و ڕۆیین کەس نەما
تۆ بەجێ ماوی درەنگە بۆ لە خەو نابی خەبەر
تا دەست ئەڕوا هەتا ماوی دەخیلە هەوڵ بدە
تۆ سەفەرچیت توێشە پەیدا کە بۆ ڕێگەی سەفەر
ڕێگەیەکی چۆڵ و موهلیک، مەنزڵی دوور و درێژ
باوەڕێ پەیدا بکە بۆ وەختی نەزع و جوابی قەبر
گەر بە ڕووتی و بێ زەوادی بێت و سەر ڕێگا کەوی
وەختی سەختی دائەمێنی وەک هەتیوی بێ پودەر
بەو هەموو عوسیانەوە چۆن ڕووت هەیە بچیە حوزوور؟
بەس خەریکی کاری بەد بە، لادە هەی خاکت بەسەر
گەر وەکوو مسگەر بە تاعەت ژەنگی قەلبت لا نەدەیت
خۆت موهەییا کە لە ئێستاوە لەبۆ ناری سەقەر
گەر گرفتار بوویت بە زنجیری عقووبەت ئەو دەمە
تۆ بە گریەی زۆر و تۆبە تازە نابی بەهرەوەر
ئەی برا مەغرووری تاکەی؟ پیر بووی و هیچت نەکرد
تازە غەرقی مەعسیەت بووی، زۆر مەحاڵە بێیتە دەر
ڕوو لە قاپیی خوا کە ئەمجا ڕەحمی خوا بێ غایەتە
بەڵکی خوا لوتفت لەگەڵ کا لێت بکا سەرفی نەزەر
نیمە ئوممێدی عەمەل جوز ئایەیی لاتقنطواعەرەبی
پێم خۆشە ئەمری خودا، جێگەم بەهەشت بێ یا سەقەر
وەک سەگی خوێڕی ئەوا هاتوومە دەرگاکەی کەریم
ئەو کەریمە، نابی بێبەش، لەو دەرە بم کاتە دەر
گەر هەتا ماوی بە تۆبە دەردی خۆت دەرمان نەکەیت
تۆ بە ڕووزەردی ویساڵیناسناوی ئەدەبی چی ئەکەی يوم الخطرعەرەبی؟