خوا خۆی ئەزانێت پەنام هەر ئەوە

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 3 خولەک  822 بینین
خوا خۆی ئەزانێت پەنام هەر ئەوە
هەمیشە ڕجا و تکام لای ئەوە
چونکە سەگێکی بێ حەیا و دڕم
دایم لە قاپی خوا هەڵ ئەنۆڕم
ئەبێ وەختی نەزع ئاگادارم بێ
لە شەڕی شەیتان تا ڕزگارم بێ
ئومێدم وایە خودا یارم بێ
ئەحمەدی موختار تکاکارم بێ
هەر چەند لە زومرەی شەرمەسارانم
یەکەم ڕووڕەشی عەسر و زەمانم
ئەبێ ئەو خودا بە لوتف و کەرەم
بۆ ئەم بەندەیەی ڕووسیا و ماتەم
هەر وەک بارانی بەهاری ئەمساڵ
ڕەحمەت بڕێژێ خودای زولجەلال
بەو ڕەحمەتەی خۆی خوای ساحێب کەرەم
لەبەر خاتری سەییدی عالەم
نامەی عەمەڵمان پەخش کاتەوە
کردەوەی پیسمان ڕەش کاتەوە
تا بەشدار ببین لە ڕەحمەتی حەق
لە دوا هەزار و سێسەد و چل شەق
سا بە هەر جۆرێ بێت لە ڕۆژی مەحشەر
بچین بۆ خزمەتی زاتی پێغەمبەر
هەر چەند دانەری ئەم کتێبانە
یەکجار ڕووسیا و کوێر و نوقسانە
چون ڕەحمەتی حەق بێنیهایەتە
بۆ چاک و خراپ هەر کیفایەتە
موئمین و موسلیم، موجریم و ئەنیم
ئومێدەوارن بە خودای کەریم
گەر بیان بەخشێ و عەفوویان بکا
بە جەنناتی خۆی شادیان بکا
هەر چەند ویساڵیناسناوی ئەدەبیش ڕووڕەشە و ئەنیم
ئەوا هاتۆتە دەرگاکەی کەریم
وەک سەگ کەوتووە لەو ئاستانە
هەر بە ئومێدی عەفو و غوفرانە
چون ڕەحمەتی ئەو دوڕی بێسامان
حەددی بۆ نییە وا بەبێ پایان
لە لاتەزوللی ڕەحمەتی مەننان
پاک و پیسی لا ئەبێتە یەکسان
وەک بەحری موحیت ڕەحمەتی خودا
تا لێی سەرف کەی کەم نابێ ئەسڵا
جورم و گوناهی من و ئینس و جین
ڕەحمەتی خودا وەک بەحری بێ بن
گەر لوفتی بێت خودا فریادڕەس
پاکی قووت ئەدا هەر بە یەک نەفەس
خوا خۆی دەزانێ من چەند ڕووسیام
ئەبێ غەیری خۆی کێ بدا پەنام
غەیری ئەو خودا کە من ڕووی تێ کەم
تەمەننای عەفو و غوفرانی لێ کەم
من بە جورمی خۆم ئیعتیراف ئەکەم
کە لێم نەبوورێ ئیستیناف ئەکەم
ویساڵیناسناوی ئەدەبی بڕۆ و ڕۆژە یا شەوە
لەو ئاستانە وەک سەگ بکەوە
تا بەحری ڕەحمی وەک کوورەی حەدداد
جۆش دا گوناهمان گشت ئەدا بە باد
گەر دەریشم کا لەم ئاستانە
بۆ خۆی ساحێبی ڕەحم و ئیحسانە
تازە لەم دەرە ناگوێزمەوە
پەنای ئەووەڵ و ئاخرم ئەوە
لە نەفامیدا ڕیشت سپی کرد
بۆ ڕووسپێتی کارێکت نەکرد
تازە هەر مەگەر بڵێی حەمەدم
سەگە خوێڕییەکەی قاپی ئەحمەدم
شایەد خوا لەبەر خاتری ئەحمەد
نەتخاتە سەقەر، ئەبەدولئەبەد
ڕەحمت پێ بکا بتبەخشێت بە ئەو
ڕۆژی ڕووناکت لێ نەکا بە شەو
قەت غافڵ مەبە لە زیکر و فیکری
هەتا لە دونیا دەرئەچی و ئەمری
ویساڵیناسناوی ئەدەبی ئەمجا بگەڕێرەوە
لەبۆ حاڵی خۆت بپاڕێرەوە
ویساڵیناسناوی ئەدەبی بۆیە دائیم هەر ئەڵێ
وەک پوورە گوڵێ بۆتە زۆربڵێ
خوا بە ڕەحمی خۆی ئازادی بکا
بە جەنناتی خۆی دڵشادی بکا
سەرفی نەزەر کا لە گشت گوناهی
نەیهێلێتەوە بە ڕووسیاهی
تەئریخی هەزار و سێسەد و هەشتا
ویساڵیناسناوی ئەدەبی خەتمی کیتابی هێنا