غەریقی بەحری عسیانم اغثني يا رسول الله
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
971 بینین
غەریقی بەحری عیسیانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
حەریقی ناری نیسیانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە میوەی نەخلی بوستانت عەجەب مەستوور و مەهجوورم
هوزارئاسا بە ئیفغانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
ئەگەر مەللاحی ئەلتافت نەنێری بۆ منی عاسی
سەراپا غەرقی تۆفانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
ئەوا بەفری - - -دەقی نائاشکرا کێوی ئەعزامی هەموو داگرت
بە حەق موحتاجی بارانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
مەتاعی دڵ، قەناعەت بوو، چەتەی نەفع و تەمەع بردیان
ئەوا نابووت و عوریانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە ڕووسووری عیبادەت بووم و ڕووزەرد و خەجاڵەت مام
زەلیلی باری هیجرانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە کێوی غەفڵەت و ڕێگەی نەدامەت وا بە ڕیسوایی
ئەسیری نەفس و شەیتانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
بە سەنگی حەسرەتی میحنەت، بە گورزی زەحمەتی
شکستەفەرق و غەڵتانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە دەوری کەعبەی قوربت منی بێدڵ بە ناکامی
وەکوو واماندە حەیرانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
ئەگەر چی من کە ڕووزەردم، ئومێدم هەر هەیە چونکە
سەگی دەرگاهی یەزدانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
بە یادی مەیکەدەی حوسنت منی سەرگەشتە ڕۆژ و شەو
موقیمی بەیتی ئەحزانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە نێو مزگەوتی تاعەتدا، لە بۆ دڵ شەمعی ئیخلاسم
نییە، چبکەم، پەرێشانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
لە کووچەی زیللەتا کەوتووم و بەرگی زیللەتم پۆشی
نەما قووەی تن و جانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی
ویساڵیناسناوی ئەدەبیش هەر وەکوو یاران، لەدووی ئەسحاب و ئالی تۆ
کە دوورئوفتادە و حەیرانم، اغثني يا رسول اللهعەرەبی