گەڕانەوە
لە کتێبی:
تریفەی هەڵبەست
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1425 بینین
شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت ئەهێڵم
ڕێگای دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵم
ئاخی خۆزگەی یادگاریی کورت هەڵئەکێشم
فرمێسکی دڵ لەناو شەوی پەستما ئەنێژم
ئەڕۆم بەرەو شاری بێ دڵ، شاری بێ بەهار!
چاوەڕێمە ژووری تەنیای دۆستی گرفتار
چاوەڕێمە ماڵی بێ تۆی، چۆڵوهۆڵی دڵ
چاوەڕێمە ئاسۆی بێ خۆر، تەمەنی بێ گوڵ
چەند ڕۆژێ بوون، وەک پەپوولە کورت بوو تەمەنیان
نەسرینەکەم ماڵئاوا بێ، خەوێ بوو دیمان!