هەتا غونچەی گوڵی دڵ بێ لە لالەی نەوبەهارم چی
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
913 بینین
هەتا غونچەی گوڵی دڵ بێ لە لالەی نەوبەهارم چی
لەگەڵ شمشادی باڵاکەی، لە سەروی جۆیبارم چی
کە یاری دەس بدا بۆ من لەسەر سینەی بە جووتێ بەی
لە بازی و سەیری مۆرەی نەردی سەر تەختە و قومارم چی
ئەگەر بگرم لە دەس یەک دەم، تورەنجی غەبغەبی کاڵی
لە لیمۆی زەرد و سێوی ئاڵ و نارنج و هەنارم چی!
ئەبەد تەشبیهی ڕۆژ و شەو بە زوڵف و ڕوومەتی ناکەم
لە وەسفی دوو مونافی، هەر وەکوو لەیل و نەهارم چی
کە بۆ ماچی دەمی، وەک چاوی مەستی تۆبە دەشکێنم
غوڵامی تورکی مەخموورم، لە شێخی تۆبەکارم چی!
بە شەرحی خاڵ و خەتتی حیکمەتی ڕوخساری مەشغووڵم
لە سیڕڕی حاشیەی زوڵفی سیاهی تارومارم چی!
بە قانوونی غوڵامی گەر قبووڵم کا لە دەرگادا
لە چەتری عەیش و تەختی ناز و تاجی ئیعتیبارم چی!
گرێبانی سەبووری پارە کردم تیری موژگانی
دەبا من ڕوو لە سەحرا کەم لە ئارام و قەرارم چی!
لە خۆفی چاوی مورغی دڵ لە سەر شەهدی لەبی لاچوو
کە یەعنی من لە زەخم و حەملەیی بازی شکارم چی!
خەیانەت تا ئەبەد ناریناسناوی ئەدەبی بە تەحریکی موژەی ناکەم
لە بەند و کۆت و زنجیری فەلاقەی سەختی یارم چی!