خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری
ئەم غەزەلە لە «دەنگی گێتی تازە» ژمارە ٩٣٧ ساڵی ١٩٤٧ بڵاو کرایەوە
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
956 بینین
خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری
ئەلفی باڵاکەت لە پێچ و خەم وەکوو عەرعەر عەری
گوڵشەنی ڕوخساری تۆ، ڕەونەق شکێنی نەوبەهار
ئاوێنەی حوسنت لە ڕەنگ و ئافەتی سێبەر بەری
وا لە حەسرەت چاوی مەستت دەستەوئەژنۆ کەوتوون
ئاهوویی ماچین و شۆخی چین و تورکی بەربەری
شەو کە دەرکەوت و لە بۆ حەسرەت کەمێ ڕووی کردە مانگ
میسلی تۆو، زەڕڕاتی نووری نەییری ئەنوەر وەری
زەمزەمەت حوسنی لە ئافاقا، کە وەک تەل تێپەڕی
ناو و ئاساری نەما، هەر وەک غەزالی پەرپەری
خەیبەری دڵ بوو بە پەیکانی موژەی ژێر و زەبەر
هەر وەکوو هەڵ کەندنی بێخ و بنی «حەیدەر» دەری
چوو لە بۆ گوڵشەن، لە بۆ تەعزیمی حوسنی دەسبەجێ
گوڵبەنی سەروی نیهالی باغی ئاغالەر لەری
ڕۆژی دیوانی ئەزەل قسمەت وەها جاری بووە
سەهمی ئاغا بۆ بزورگی، قسمەتی نۆکەر کەری
ناریاناسناوی ئەدەبی تا کەی بە پیری فیکری بەیتی بێ سەمەر
پیری و لافی جوانی؟ بێ نەوایی و قەشمەری؟