ئەی شەهەنشاهی شکۆهی عیززەتی ڕوویی زەمین
مەدح و ستایشی پێغەمبەر
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
3 خولەک
2062 بینین
ئەی شەهەنشاهی شکۆهی عیززەتی ڕوویی زەمین
گەوهەری تاجی ڕیسالەت، شەمسی بورجی مورسەلین
زینەتی نووری نبووەت، تاجداری موڵکی دین
مەتلەعی سوبحی سەعادەت، مەزهەری سیدق و یەقین
ئەی سوپاسالاری فەوجی ئەنبیا و موڕسەلین
ئەی شەوی ئەسرا مەلەک خوڕڕەم لە بۆ ئاهەنگی تۆ
عەرش و کورسی بوو بە تەخت و مەسنەدی ئەوڕەنگی تۆ
گوڵشەنی جەننەت خەجاڵەت ما لە جیلوەی ڕەنگی تۆ
بۆ نەوازش زاتی حەق هەم سوحبەت و هەم دەنگی تۆ
شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو، شاتری روح الأمينعەرەبی
پڕتەوی بەدری جەماڵت، شەمعی جەمعی ئەنبیا
زینەتی حوسنی کەماڵت سۆزی شەوقی ئەولیا
گەردی نەعلەینت بەڵێ ڕەونەق شکێنی تووتیا
میشکی تۆزی دامەنت عەتری دەماغی ئەتقیا
یەعنی بۆ تەئسیری بینش عەینی سورمەی خاکبین
من گەدا و بێ نەوا، تۆش خاوەنی گەنج و کەریم
من نەخۆش و بێ دەوا، هەر تۆی دەوا بەخش و حەکیم
چی لە هەنگامی جەزا کەم، بێ هەوا خواهـ و نەدیم
ڕوو لە کوێ کەم غەیری تۆ، ئەی شافعی زومرەی ئەسیم
من گوناهبار و خەجاڵەت، تۆ شفيع المذنبينعەرەبی
با بکەم شیوەن لە داخی باخی عومری بێ سەمەر
دەستەئەژنۆ دابنیشم وەک هەتیوی بێ پدەر
با بە ئەشکی دیدە تەڕ کەم خاک و خۆڵی ڕاگوزەر
خۆ لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر
بەڵکی لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین
شەرمەزار و سەرفگەندە و غافڵ و دێوانە خۆم
بێ شوعاعی مەعریفەت، بێ نوور و بێ پەروانە خۆم
ئەی بە ڕیسوایی لە کووچەی شاردا ئەفسانە خۆم
موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
واجیبی ڕەحمم بە سێ يا رحمتً للعالَمينعەرەبی
بوردەباری دەستی نەفسی کافری ئەممارە خۆم
بێ زەخیرە و زادی ڕێگەی ئاخیرەت بێچارە خۆم
ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم
دەستە پاچە و ڕوو سیاهـ و عاجز و بێکارە خۆم
بێ بە فریادم لەوێدا يا دليل المجرمينعەرەبی!
من کە مەشهوورم بە مەحکووم و موتیعی نەفسی شووم
کەی بە ئوممێد و خەیاڵی ئیعتیبار و ئابڕووم
قەت لە خەرمانی ئیتاعەت یەک قەدەم پێشۆ نەچووم
ئێستە من قانع بە خۆشەی ئایەتی لاتقنطواعەرەبیم
مەزرەعەی عەفوی خودا نابێ ببێ بێ خۆشەچین
بێ نەسیبی کەعبەتوڵڵا و تەوافی خاکی خۆم
دوور و بێ بەهرەی مەدینەی خاکی عەنبەرناکی خۆم
ئەی ئەسەف مەحروومی زومرەی حەزرەتی لەولاکی خۆم
حەسرەتا مەحروومی شەهدی زیارەتی شەبباکی خۆم
بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین؟
گەر سەگی دوای فەوجی خاسانی خوایی کەوتووە
یانی دەرباری دەری ئەسحابی کەهفی گرتووە
ئەو لە جەننەتدا موقیم و من لە دۆزەخدا بووە
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە
ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین!
ناریاناسناوی ئەدەبی ئامادە بە نزدیکە هەنگامی سەفەر
مەنزڵت دوور و درێژ و چۆڵە ڕێگەت پڕ خەتەر
تا بەکەی غەفڵەت نشینی خاکی، ئەی خاکت بەسەر
ڕوو لە ڕەوزەی موستەفا کە بێژە يا خير البشرعەرەبی
نیمە توێشەی ڕێگەجوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین