بە شمشێری مەلالەت بوو کە وا جەرگی مەلا لەت بوو
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
985 بینین
بە شمشێری مەلالەت بوو کە وا جەرگی مەلا لەت بوو
بەڵێ مەشهووری ئافاقە، مەلا نیوەی مەلالەت بوو
بە پیکی غەم لە سەر سەنگی کەلالەت گەوهەری قەلبی
وەهای لێدا زەمانە، دەستی بشکێ، وەک کەلا لەت بوو