مەلا باقر مەلا باقوڕ بە هەر دوو دەست بە سەردا دا
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
3 خولەک
1583 بینین
مەلا باقر! مەلا با قوڕ بە هەر دوو دەست بە سەردا دا
لەمەو لا تا ئەبەد نابێ سەری بێ موو، بە بەردا دا
بەبێ بوون و وجوودی موستەمیع، خاریج لە قانوونە
ئەمین المیللەناوی تایبەت بۆ چی وەعزی پووچ و بێ سەمەر دادا
دەبێ بۆ چی بکەن باوەڕ کە عالەم دوژمنی شێخە
شەکەر ئەو وەختە مەقبووڵە، کە هەمدەم بێ لەگەڵ چادا
وەکوو من بۆ غوڵامی حەزرەتی شاهی حیسامەددین
ئەگەرچی سۆزی پەروانە شوعاعی قەت بە شەم نادا
توجەدەقی نائاشکرا بۆ دڵی دانا و عاقڵ چاکە نەک جاهیل
پەڕەی گوڵ دێتە جونبوش، نەک خەراری موو لە بەر بادا
بڕۆ دەروێش! دە فیکری لوقمەیی شام و نەهارت کە
ڕەواجی چاوی تۆ، نەقسێ بە یاقوت و گوهەر نادا
دەبێ دانا بە عیلمی مەعریفەت هەنگامی ئیحسانی
بە تووتی: قەند و، بولبول: گوڵ، بە وشتر: خار و، گا: کا دا
ئەتۆ فیکر و خەیاڵت، مەشکەڕەش بوو؛ کەی دەبێ پڕ بێ؟
ئەمن سەرفی حیاتم بوو، لە کەشفی عیلم و تەقوادا
لەبۆ تەحقیق و حیفزی مەسئەلەی شەرعی لە قورئاندا
ئەتۆ نوونت لە بەر کرد و ئەمن جیلوەم بە تاهادا
بە پرچ و زیکر و مار و دەف خەواریق خەرقەیێ ناژی
لیباسی سەڵتەنەت ڕانی ویلایەت وا لە بەر شادا
عەقیدەم سابیتە و باتڵ نییە ئێژم هەتا ماوم
لە هەنگامی فیراغەت، یا لە وەختی شۆر و غەوغادا
بهاءالدّینناوی تایبەتە مەولامە، حیسامەددینناوی تایبەتە ئاغامە
چ ئاغایە کە سوڵتانیی بە فەڕڕاشانی دەرگا دا
خەیاڵی خاوە، جەزبی دڵ، بە زەرگ و ورگی چوچانی
مەحاڵە ماری جەعلی موددەعی ئیلزامی مووساناوی تایبەت دا
بفەرموو تا خەلیفەت ڕەسمی ئینسانی بەجێ بێنێ
لە هەر لایە نەڵێن سەیید، بە نەسخی شەرعی فتوا دا
بە تەنیا تف لەنێو دەم کردن و قەنداو دەرخستن
خەڵک ڕووت کات و پارووی زل لە سەدری و گۆشتی شەک بادا
خەتای تۆیە لە نێو پێستی مەڕا گورگت لە مەڕ بەردا
ئەتۆی لەتمەت بە «شاهی نەقشبەند» و «غەوسی بەغدا»دا
خودا وەختێ کە کردی قسمەتی وەزعی هەموو عالەم
حەواسی دووی بە ئەحوەل، ڕەسمی بێ شەرمی بە ئەعما دا
بە دڵ قوربانی ئالی عارفم، شەرعەن بە تەعزیمی
غوڵامی سەییدێکم من لە شەرعی جەددی لا نادا
تەریقەی قادری کەی زیددی ئەحکامی شەریعەت بوو؟
خودا دێوانە ڕووڕەش کا، کە جاڕی دا بە دنیادا
غەرەز دڵسۆزم و تاکوو بە من سەیید نەڵێ سۆزی
لەبەر چی تۆ لە ئەولادم سەحیفەی وەعزی خۆت لادا؟