هەر لە ئەزەل بوو بە ئیرسم هەمی دڵ و غەمی دنیا

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 1 خولەک  550 بینین
هەر لە ئەزەل بوو بە ئیرسم هەمی دڵ و غەمی دنیا
جێنشینی فەرهادم و میراتگری عەشقی لەیلا
بێ نسیبە دڵی زارم لە سەروەتی وەسڵی یارم
بوونە عەدوو کەس و کارم، دوژمناننە ئەکا تکا
غەمی زەمان ڕەفیقمە، فیراقی یار حەریفمە
کەس و کارم ڕەقیبمە، باب و مامە لەگەڵ برا
بێگانەیە بە من تالیع و شانس، ڕۆیی کەماڵ
دێوانەیە فیکر و خەیاڵ، زەوقی نەما دڵ ئەبەدا
تاراجی کرد عەقڵ و دەرکم شاهی عەشقت «وا ئەسەفا»!
خاڵی ماوە خێمەی خەیاڵ سوڵتانی دڵ ئەسیر کرا
ساتێ نەبوو کە فاریغ بێ مەزڵوومناسناوی ئەدەبی لە دەس هیجرانی یار
ساتێ نەبوو ئاسودە بێ لە زوڵمی تۆ ئەی بێ وەفا