چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
561 بینین
چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل
تیغی ئەبرۆت وا لە کاردا و لەنجەکەت مائیل
خەندەکانت ئەمکوژێت و خاڵەکانت داومە
خەنجەر ئاسا موژگانت، زوڵفەکەت هائیل
گوارەکانی بانی شان و پڵپڵەی بانی سەرت
سڵسڵەی گێسوی سیاهت وەک ئەژدیها حاسیل
جەرگ و دڵ سووتاوی تۆیە، عەرعەری نازدارەکەم!
بۆ کوروزی دڵ لە عالەم بۆتە ئاگری نائیل
گەە بە عیشوەو لارو لەنجە، گە نیازی نازەنین
گەە بە غەمزەو لارە پێچت، لە کن نیازت واسیڵ
کوڵمی سوورت کوشتمی، ملوانکەکەت زنجیری پێم
جا بە تەحقیق بێ نجاتم یان هەروا دەبم زەلیل
قاسیدی قەلبی حەزین تەبلیغی مەزڵوومناسناوی ئەدەبی ئەکا
میسلی فەرهاد لەشکری غەم، واعیەو شامیل