ئاخ لە بۆ ژنێک کەمێ نیو داشت بێ
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
2375 بینین
ئاخ لە بۆ ژنێک کەمێ نیو داشت بێ
بەڵام بە شەرتێ بە کەڵکی داشت بێ
بۆ فەقێ و حوجرە چاک و دەمدوو بێ
لەگەڵ هەموویان ڕووخۆش و ئاشت بێ
ڕێزیان لێ بگرێ بە میهرەبانی
خزمەت کردنیان بە بێ پاداشت بێ