ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
925 بینین
ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
مەزرەعەی عیلم و فەننی، تۆی مەنبەعی ئەفکارەکەم
تۆی وەتەن مایەی سروود و مەرهەمی ئازارەکەم
ڕەونەقی باغی علوم و مەعدەنی ئەسرارەکەم
بۆ بەیانت هاتە جەنبووش، وا دڵەی ئاوارەکەم
قەومی کورد ئیتر لەژێر باری میحنەت بێتە دەر
تەوقی زیللەت با فڕێ دەین، تاجی شاهی کەینە سەر
حوڕ و مەزبوت، با بە جارێ شاهـ و دەروێش و بەگلەر
گۆی جەهالەت بە چۆگانی عیلم و فەن دەرکەینە دەر
لێ بدەین چەپڵە و بخوێنین شەرقیە و ئەشعارەکەم
نەمامی نەوڕەس و تازە جوانانی وەتەن
عاقڵ و هوشیار و وریا، پڕ لە دەرک و عیلم و فەن
بێنە مەیدانی فەساحەت بولبولانی ڕووی چەمەن
جان فیدا و، جان نسارین بۆ تەرەقی ڕێی وەتەن
با هەموو یەک بین و تێکۆشین لەسەر ئیقرارەکەم
خەوی غەفڵەت تا بە کەی وا نۆبەتی هۆشیارییە
نۆبەتی عیلم و فنون و نۆبەیی بێدارییە
لەم زەمانە دەردی جاهیل هەر بە دانا کارییە
دەردی جاهیل بێ دەوا و سەعب و سەخت و سارییە
بۆیە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی هاتە جەمبوش ئەو دڵەی بێچارەکەم