ئەی وەتەن موشتاقی تۆیە کورد زوبانی سەر زەمین
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
831 بینین
ئەی وەتەن موشتاقی تۆیە کورد زوبانی سەر زەمین
ئارەزووی گەرمییانە، عاشقی کوێستانی شین
تۆزی خاکی کوردستانە، سورمەیە بۆ چاوی کورد
وردە بەردت چەشنی گەوهەر، پووشەکانت یاسەمین
ئاوی سافی چەشمەکان و شەوقی بەفری کێوەکان
هاڕە هاڕی نەهرەکانت میسلی فیردەوسی بەرین
هەر زەمانێ تۆ کە پۆشیت بەرگی سەوزی نەوبەهار
دێتە سەیرانت بە جارێ چەن جوانی نازەنین
ڕۆژی سەیرانە، ئەبینم تاقمی کوردی جوان
دێن و دەڕۆن وا بە نەشئەو دم بە کەیف و پێکەنین
ئێمە ئەولادی کوردین و کوردستانە جێگەمان
بۆ تەرەقی نیشتمانی و بۆ عیلم تا چین دەچین
ئەی جوان و لاوی کورد عیلم و زانین فەرزە بۆت
با بخوێنین با سەعی کەین تا لە عالەم دەرکەوین
وەک عەرەب دەستم بە دامان ئەی ڕەفیقانی کورد زوبان
با وەکوو مەزڵوومناسناوی ئەدەبی نەبن چاو بە گریەو دڵ حەزین