ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
806 بینین
ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە
حەوزی کەوسەر، ئاوی سافی، چەشمەکەی کوێستانتە
لەزەتی میوەی بەهەشتی تەعم و بۆی تۆ ئەدا
سێو وهەرمێ و هەنارو میوەیی بۆستانتە
وەقتی نەورۆزی بەهاری گوڵ کە خێمە هەڵبدا
سەد ئیرەم لای نانوێنێ ڕەوزەی ڕیزوانتە
خوا لە قورئاندا ئەفەرمووێ وەسفی جەننەت بێ میسال
وەک سەفای باغی میللی و ئاوی کانیکانتە
ئەی وەتەن شایانی مەدحە شاخ و دەشت و کێوەکەت
یەک بە یەک ئەشکەوت و غارت قەسرەکەی عەدنانتە
گەر سەریشم دابنێم، دایم لە وەسفت هەر حەقە
نەقدی جانیشم فیدای لاوەکەی کوردانتە
بولبولی عاشق بە حوسنی غونچەکەی باغی گوڵت
هەر وەکوو مەزڵوومناسناوی ئەدەبی بە دائیم عاشق و حەیرانتە