کەسێ داری نەژادی قیمەتی وەک دوڕڕ و گەوهەر بێ
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
1 خولەک
527 بینین
کەسێ داری نەژادی قیمەتی وەک دوڕڕ و گەوهەر بێ
نەوەی ئەو گەوهەرەش تێراوی ئاوی حەوزی کەوسەر بێ
نەوەک هەر جەژنی ئەمساڵی هەموو ساڵێ بە خۆشی بێ
لە مەولامە ئیتر مەولا لە مەولای یار و یاوەر بێ
کەسێ تەعریفی گوڵ کا گەر بە دڵسۆزی، مەکە شوبهە
دەماغی گەر لە سایەی ئەو گوڵستانە موعەتتەر بێ
بە زەردی تێمەگە زەردی ڕوخی سوورم کە ئەیبینی
لە ئیکسیری مەزەی تەعریفە وا سەرپۆشی ئەخزەر بێ
چ خۆشە داری نێژراوی بەدەس پیری بوخارا بێ
هەموو ساڵێ بەرێ بگرێ بەری یاقووتی ئەحمەر بێ
عەدووی ئەژداد و ئەحفادت لەلای من حەزرەتی - -دەقی نائاشکرا
بە کوێری دەستی لێ هەڵناگرم تاکوو کەڕ و کەر بێ
لە تەعریفی گوڵ و ڕێحان هوزارێکی وەکو و عورفیناسناوی ئەدەبی
عەجەب نابێ کە شێوەی تەبعی تامی شەهد و شەککەر بێ