یاخیبوون
لە کتێبی:
تریفەی هەڵبەست
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1927 بینین
تەمەن بەهاری پاراوە
خوێن گەرم و گەش:
قوڵپ ئەدا، زەوقی هەستاوە
ئەندامی لەش
هەمووی چاوە
هاواری بێدەنگی لەشن.
بەڵام سەد داخ
ئارەزووی برسیی بێبەشن.
ناخی دەروون، جێگەی گڕە
سەرنج شێتی تەماشایە
ڕێگاگرە، بەرەڵایە!
وەکوو مناڵ:
ئاڵۆشی لەش زۆر گڕۆزە
ماخۆلانە و دابین ناکرێ
شەقام هەمووی بە خۆی ناگرێ!
ئەتەکێتێکی شەڕانییە
سپێتیی پشت ملی ناسک:
چێژکەی ماچی دوراودوورە
تامی خۆزگەی بەرەو ژوورە!
ساوای سنگی دەم بە وڕکە!
مەمک هارە و کراس ئەدڕێ!
جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ!
مینیجۆبی ژوور ئەژنۆیە
مینیجۆبە، کراس کورتە
گەرمای لەشی نیوەڕۆیە
هەناسەی کوڕ لەگەڵ ئاخا
بۆ مینیجۆب چی دەرناخا!
خوێن گەرم و گەش:
قوڵپ ئەدا، زەوقی هەستاوە
ئەندامی لەش
هەمووی چاوە
***
کوڵم و لێوی، پڕ دەم، بۆ ماچهاواری بێدەنگی لەشن.
بەڵام سەد داخ
ئارەزووی برسیی بێبەشن.
***
سەرنج تینوو، تینووی کوڕە!ناخی دەروون، جێگەی گڕە
سەرنج شێتی تەماشایە
ڕێگاگرە، بەرەڵایە!
***
سەرنج تینووی کوڕی قۆزەوەکوو مناڵ:
ئاڵۆشی لەش زۆر گڕۆزە
ماخۆلانە و دابین ناکرێ
شەقام هەمووی بە خۆی ناگرێ!
***
قژ، کورتییەکەی، کوڕانییەئەتەکێتێکی شەڕانییە
سپێتیی پشت ملی ناسک:
چێژکەی ماچی دوراودوورە
تامی خۆزگەی بەرەو ژوورە!
***
مەمک سرکەساوای سنگی دەم بە وڕکە!
مەمک هارە و کراس ئەدڕێ!
جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ!
***
یاخیبوونی سەدەی نوێیەمینیجۆبی ژوور ئەژنۆیە
مینیجۆبە، کراس کورتە
گەرمای لەشی نیوەڕۆیە
هەناسەی کوڕ لەگەڵ ئاخا
بۆ مینیجۆب چی دەرناخا!