ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  759 بینین
ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم
لە ناڵە و فەریاد دڵەی بەدبەختم
دەمە و بڵێسەی بەرزی دەروونم
نەڕەستەکەی دەرد دەستی گەردوونم
لە جەستەی زامدار تیری بەدکارم
لە دەردی کاری لاشەی دوچارم
چۆن نەهات بۆم هات هاتی نەهاتم
گیرۆدە و بەندم هەتا مەماتم
ئەناڵم دائیم وەک ماران گەستە
سەر تا پێم هەمووی یەکسەر شکستە
دائیم هام لە گێج خەیاڵاتی خاو
ئەزەل پێی نۆشام لە پیاڵەی زوخاو
گاهـ شێت و بێهۆش شێوەی مەیخوارم
گاهـ گیرۆدەی ژار کوشندەی مارم
ئازیز سا ڕەحمێ بە حاڵی زارم
هەتا کەی ناڵە و داد و هاوارم