وەک گوڵ پیاڵە بەرمەدە لە دەست
لە کتێبی:
خەیام بە کوردی
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
1012 بینین
وەک گوڵ پیاڵە بەرمەدە لە دەست؛
لەگەڵ گوڵڕەنگی چاو و بڕۆ مەست
شەراب بنۆشە، ئەم چەرخە شینە
هاکا تۆیشی کرد بە وێنەی گڵ پەست!
خیام:
چون لاله به نوروز قدح گیر به دست
با لاله رخی اگر ترا فرصت هست
می نوش به خرمی که این چرخ کهن
ناگاه ترا چون خاک گرداند پست