عیلمی جەلب و کەسبی دونیا بۆتە ئەجزای کیمییا

سەودایەکی سەقمونییا
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
 1 خولەک  650 بینین
عیلمی جەلب و کەسبی دونیا بۆتە ئەجزای کیمییا
بۆ منی سەودازەدە سەودایەکی سەقمونییا
هاودەرس بووم من لەگەڵ زاهید لە دیباچەی کتێب
من نەگەیمە فەسڵی تەزویر ئەو چوو بۆ بابی ڕییا