هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما
هەوری خەفەت
        لە کتێبی:
            دیوانی حەریق
        بەرهەمی:
                حەریق (1856-1909)
        
             2 خولەک
             7259 بینین
        
        
    هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما
یا سەڕسەڕی دووریتە کە لێی کردمە سەرما
گاهێ بە شەرارەی غەم و گەهـ سەڕسەڕی هیجران
خۆشی نەبوو بۆ من نە بە گەرما نە بە سەرما
کەوتۆتە سەرم ئەشک و غوباری ئەلەمی دڵ
یەعنی: کە قوڕی میحنەتە کردوومە بەسەرما
گەر دەچمەوە ساحیبناوی تایبەت نیە هیچ مونیس و ساحیب
گەر دەچمە سەقزناوی تایبەت ناری سەقەڕ وا لە جگەرما
شاهیدمە حەواسم کەسەکەم چەندە کەساسم
بەخودا نییە غەیرت لە خەیاڵ و لە نەزەرما
هەرچەندە بە جیسمانی کە دوورم لە حوزوورت
ڕۆحانییەتت سەبتە لەنێو دیدەیی تەڕما
تۆفانی سروشکم چووە سەر جوودیناوی تایبەت وجوودم
کەشتی تەنی قوم کرد و نە نووح و نە ئەسەر ما
لەوساوە کە تۆ ڕۆیی دڵم ڕۆیی بەدووتا
هێلانەیی تەن هەروەکوو مەئوایی سەقەرما
بێ فەوجی وەفاکەت کە جەفایە وەرە ئەمشەو
ئەم لەشکری ئاهی منە بێ فەتح و زەفەر ما
لەم قەسوەتەدا دانەکەوێ پەردەیی زوڵمەت
بەرچاوی دڵم بگرێ، دەسا بێ بە گوزەرما
ئاوێنەیی دڵ ژەنگی قەساوەت ڕوخی پۆشی
خاکستەری دڵسووختەیی بێنە بەسەرما
مەنواڕە بە زاهیر کە بەبێ قووتم و ڕووتم
ڕووت، قووت و خەیاڵت غەزەلی چاکە لەبەرما
سەرمایەیی ئەم مڵکی خەیاڵاتە حەریقیناسناوی ئەدەبی
حەیفێ کە تەلەف بوو، بە هەدەرچوو، بە زەرەرما