هۆزەکانی لەک و لوڕ
لەک (Lak)
- «بە پێی ڕاپۆرتەکەی Houtum Shindler ژمارەی لەکی کورد خۆی لە ١٣٥ هەزار خێزان ئەدا.
Gurzon, 1892, Vol 2, p.p. 492-494
- لەک وەک چینێکی کۆمەڵایەتی ناوێکی دیاری نییە، بەڵام بە شێوەیەکی باو و بڵاو لە ناو کورد و لوڕ و فەیلی و بەختیاری و مامەسانی وەک چینێک و وەک بەشێک لە لوڕەکان ناسراون. ئەم هۆز و خێڵانەی سەرەوە تا ڕادەیەک یەک ڕەگەز و یەک بنەچە پێک دەهێنن. ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە ژمارەیەک لەم «لەکانە لە ناوچەی ئەردەڵان لە نزیک لەیلاخەوە جێگیر بوون و ژمارەشیان لەم ناوچەیەدا هەزار خێزانێک ئەبێت و لوڕەکان بە کوردەکان ئەڵێن «لەک».
فیڵد، ئەنترۆپۆڵۆژیای ئیران Field, Antropology of Iran, p. 627
- لوڕەکان بەشێکی سەرەکین لە هۆزەکانی «لەک» و لەکیش کەمایەتییەکن و نیشتەجێن، ڕەنگە بابەتی «لوڕ» پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرتر هەبێ، بەڵام ئەوەی کە ئێستا لامان ڕوونە ئەوەیە کە ئەمانە سەر بەو کۆمەڵە ئەتنۆلۆژیەن کە کورد پەیوەندییەکی قووڵ و سەرەکی پێیانەوە هەیە. لەوانەشە دیالێکتی لوڕی کەمێ لە فارسییەوە نزیک بێ، بەڵام شێوەی بەکارهێنانەکەی لەگەڵ زمانی کوردیدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.
زۆربەی زۆری نووسەرەکان لوڕەکان بە پاشماوەی ئاریاییە کۆنەکان دادەنێن، چونکە هەر لە کەژ و کێوەکانی ئێستایاندا پەیدابوون و شارستانییەتی خۆیان دامەزراندووە و هەر لە کۆنیشەوە لەم شوێنەدا سەقامگیربوون.
وشەی «فەیلی» واتای «یاخی بوو» ئەبەخشێ. فارسەکانی ئەم سەردەمە بەو کەسانە ئەڵێن لوڕ کە گێژ و سادە و ساکارن. بە پێی سەرژمێرکردنی «ڕاولینسون، ساڵی ١٨٣٦»، ژمارەی فەیلییە لوڕەکان و تیرەکانیان نزیکەی ٥٦ هەزار خێزانە. کەچی لەولاوە لاپارد ساڵی ١٨٤٣ ئەڵێ ژمارەیان ٤٩ هەزار خێزانە. لە لایەکی ترەوە «ڕاولینسون» ژمارەی بەختیارییەکان بە ٢٨,٠٠٠ خێزان داناوە. کە چی ڕاپۆرتێکی تر کە ساڵی ١٨٨١ دەرچووە ژمارەی ئەم هۆزانەمان بەم جۆرەی لای خوارەوە ئەداتێ:
فەیلی و تیرەکانی: ٢١٠ هەزار
بەختیاری و تیرەکانی: ١٧٠ هەزار
گوگیلو.. هند: ٤١ هەزار
ئەوەشی کە مەبەستە لێرەدا بیڵێین ئەوەیە کە ئەم سەرژمێرییە ژمارەی گشتیی لوڕەکانی بە ٤٢١ هەزار کەس داناوە.
زاراوەی فەیلی پتر پەیوەندی بە دانیشتووانی پشتکۆوە هەیە زیاتر لەوەی پەیوەندی بە هەرێمی لوڕی بچووکەوە هەبێت.
لوڕەکان لە ڕووی ئایین و قەد و باڵای سروشتییەوە بە تێکڕایی زۆر لە تیرە کۆنەکانی ئێران دەچن. بەرزیی باڵا ١٦٨ سانتیمەترە.
دانیلوڤ Danitov
مامەسانی
- " ئەمانە بەشێکی سەرەکین لە تیرەی «لەک» و لقێکن لە «لوڕەکان».
کێرزن Curzon, 1892
- دیالێکتی لوڕی (Luri)
بریتییە لە شەست خێزانی بچووکتر و لە ٨٤.٥٠٠ کەس زیاتر گفتوگۆی پێ ئەکەن و فەیلی و بەختیاریش هەر لەوانن
شوبیری Shoberi, P. 20
- کوردە فطرییەکان (واتە لوڕەکان) لە ڕووی هەیکەل و قەد و باڵا و شان و شەوکەتەوە لەگەڵ مادە کۆنەکاندا یەکن.
Rawlinson, Vol, 2, p. 307
- زولووتاریف (Zolotaref) ساڵی ١٨٨٨ ژمارەی لوڕەکانی بە ٧٨٠٠٠ کەس داناوە بەڵام هۆتۆم شیندلەر (Houtum. Shindler) ژمارەی خێزانی لوڕ و بەختیارییەکانی تێکڕا ساڵی ١٨٨٤ بە ٤٦.٨٠٠ خێزان داناوە.
Curzon, 1892, p. 491-492
- کۆهکیلو (Kuhcalus)
سەرژمێری ساڵی ١٨٨١ دەری خستووە کە لە ئێران ژمارەی ئەم هۆزە ٤١ هەزار خێزانە... هتد. ئەمانە بە ڕەگەز لوڕن. قەشقاییەکان کەمێ لەمان جیاوازن.
Curzon, 1892, PP. 273-275, PP. 112-114
- گۆران (Goran)
خێلێکی کوردە لە دەور و بەری کرماشاندا نیشتەجێیە و بەشێکی کۆچەرە و ئەوی تریشی لە نێوان مایدەشت و هارونشین خاندا دانیشتوون و باوەڕیان عەلی ئیلاهی یە و ژمارەیان ٥ هەزار خێزانە.
- سنجابی (Sanjabi)
هۆزێکی کوردە لە ناوچەی مایدەشت کە ئەکەوێتە خۆرئاوای ناوچەی کرماشاندا نیشتەجێیە و ژمارەیان ١٥ هەزار خێزانە. هەموویان عەلی ئیللاهین.
Curzon, 1892, Vol, p. 55
- تەتەر
هیچ تەتەرێک لە کوردستاندا جێی نەبووەتەوە.
ماڵکوڵم Malcolm, Vol, 2, p.p. 207-210
- سەن گورو (Sunguru)
هۆزێکی کوردە لەسەرووی ناوچەی کرماشاندا نیشتەجێیە و ژمارەیان لەگەڵ هۆزی کۆلیاییدا نزیکەی ٢٥٠٠ خێزانن.
کیرزن Curzon, 1892, Vol, L, p. 557
- زنجینە_ زانگینە (Zenijnah- Zangenah)
هۆزێکی کوردی شیعەیە و لە ناوچەی کرماشاندا سەقامگیر بووە و ژمارەی ١٥٠٠ خێزانە.
Curzon, 1892, Vol, 2, p.p. 112-114
- مەعافی/مەئافی (Ma’afi)
هۆزێکی کوردە. لە ناوچەی کرماشاندا نیشتەجێ بووە.
Curzon, 1892, Vol, 1, p. 557
- نانەکەلی (Nanakuli)
هۆزێکی کوردە ژمارەی سی سەد خێزانیکە. لە ڕۆژئاوای کرماشاندا جێگیرە.
Curzon, 1892, Vol, p.p. 555-557
- ئاخوڕ (Akhur)
هۆزێکی کوردی کرماشانییە و ژمارەی هەزار خێزانە.
- جەلیلوەند (Jelilwand)
هۆزێکی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کرماشاندا جێگیر بووە.
Curzon, 1892, Vol, 1,p. 55
- جەلالوەند (Jelalwand)
هۆزێکی کوردە لە ناوچەی کرماشاندا جێگیرە و لە ژێر دەسەڵاتی سەرتیپی «کرند» دایە. لە گەڵ هۆزی باباجانیدا ژمارەیان خوی لە هەزار خێزانێک ئەدات.
Curzon, 1892, Vol, 1, p. 557
- هەمەوەند (Hamawand)
هۆزێکی کوردی کۆچەرییە، بەڵام لە ناوچەی کرماشاندا گیرساونەوە و ژمارەیان ٢٠٠ خێزانیک ئەبێت.
Curzon, 1892, Vol, 1, p. 557
- خزڵ (Ghazil)
خێڵێکی کوردە لە دەوروبەری کرماشاندا نیشتەجێیە.
Curzon, 1892, Vol, 1, p. 557
- کەلهوڕ
خێڵێکی کوردە لە دەوروبەری سەقزیشدا هێندێکیان نیشتەجێن کە ژمارەیان لەوێدا ٣٠٠ خێزانێک ئەبی.
Curzon, p.p. 555-557
ئەم کەلهوڕانە لە ناوچەی کرماشاندا لە ٥٠٠٠ خێزان زیاترن و بەشێکیان کۆچەرن و ئەوانی تریان نیشتەجێن. هەوارگەی هاوینیان چیاکانی سەرووی ڕۆژئاوای ناوچەی پشتگۆیە و زستانان ئەگەڕێنەوە بۆ تەختاییەکانی دەشتی زەهاو و قەسری شیرین و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران. ئەم خێڵە عەلی ئەڵڵاهی و شیعەی ئێجگار زۆرە.
- هولولان (Hululan)
هۆزیکی لوڕە بەڵام ناوی لە لیستی هۆزەکانی کرماشاندا هاتووە. ئەم هۆزە کۆچەرە و لە شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی باشووری کرماشان و بەرزاییەکانی ڕوباری کەرخەدا پەرت و بڵاو بوونەتەوە. ژمارەیان خۆی لە چوار هەزار خێزان ئەدا.
Curzon, 1892, Vol, 1, p. 557