میدییەکان - مادەکان

لە کتێبی:
هۆزەکانی کورد
بەرهەمی:
حوسێن ئەحمەد جاف (1956-2025)
 5 خولەک  1 بینین

- «میدییەکان لەو هەرێمەدا کە دەکەوێتە بەر سەرووی ناوچەی فارسەکانەوە دائەنیشن.»

هێرۆدۆتس، 37- IV

 

- «خێڵە میدییەکان 2 بەشن: نیشتەجێ و کۆچەرین.»

پەراوێزی نووسینەکەی هێرۆدۆتس Lawrence

 

- «لە ناو هەموو گەلە ئێرانییەکاندا لە ئنجیلی پیرۆزدا تەنیا ناوی میدییەکان هاتووە.»

دی خانیکوف، 343 Dekhanikoff page

 

- «ئاشوورییەکان ساڵی ٨٤٠ی پێش زایین شاڵاویان بردە سەر نیشتمانی میدییەکان کە ئەکەوێتە کەژەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ورمێشوێنوە.»

سایس Sayce, p.p. 73-74

 

- «لە پاشماوە هەڵکۆڵراوەکانی سەردەمی ئەخمینییەکاندا وێنەی هیچ ئافرەتێکی میدیایی بەدی ناکەین. لەوانەشە کوردە «فطری»یەکان واتە لوڕەکان نزیکترین هۆزی کورد بن لە مادە کۆنەکانەوە.»

Rawlinson, Vol.2 page 307

 

- «میدییەکان و پرۆتۆمیدییەکان بە نەژاد ئاریایین.»

Finn, P.P. 33

 

- «کوردەکان لە نەتەوەی میدییەکانن.»

سیر وڵسن Sir Wilson

 

-«یەکێ لەو نووسراوە ئاشووریانەی سەدەی نۆیەمی پێش زایین باسی مادای (Madai) و مادا (Mada) و میدز (Medes) ئەکات کە لە نێوان دەریاچەی ورمێ و دەشتاییەکانی هەمەداندا گیرسابوونەوە.»

Henry Field, 1935, p.p. 6b هێنری فیڵد، ساڵی 1935، لاپەڕە 6ب

 

-لە سەرچاوە یۆنانی و لاتینییەکاندا ناوی کورد بەم شێوەیەی لای خوارەوە هاتووە: گورد (gord)، کورد (Kord)

Lawrence, L6c, cit

 

- «تاوەکوو ئەمڕۆش کوردستان هەر نیشتمانی ڕەگەزێکی جەربەزەی ڕەسەن و ملهوڕە. ناوچەکانی ئەمبەر و ئەوبەری ڕووباری دجلە لە ژێر دەسەڵاتی تورکەکانە وبەشەکەی تریشی لە ژێر ڕکیفی فارسەکاندایە. دووسەد خێڵی کورد لە گەڵ هۆزەکانیاندا لە سەرووی مەشهەد و چیاکانی خۆراسان نیشتەجێ بوون.»

ماڵکۆڵم، Malcolm, Page 23

 

- «زمانی کوردی Kourdi بریتیە لە نۆ خێزانی زمانی و ژمارەشیان ٧٩ هەزارە.»

شوبیری Shobery, Page20

 

-«وشەی کوردستان لە سەردەمی کۆندا بە شوێنی کاردۆکییەکان ئەوترا.»

مێجەر فەرەدریک میللنجنF. Millingen

 

- «کورد میلەتێکی ئاری نەژادە و دراوسێی فارسەکانە و فارسیش نییە.»

پریچارد Prichard, p. 171

 

- «بە شێوەیەکی گشتی چاوی کوردان ڕەشە و گەورەترە لە چاوی ئەفغانستانیەکان و کەمێ چوارگۆشەیە بۆیە لە چاوی دانیشتوانی ڕۆژئاوای فارس و تاجیک و پشتووییەکان جیاوازە؛ بەڵام پشتووییەکان لە کوردەکان نزیکترین وەک لە قەومەکانی تر.»

Khanikoff, p. 55

 

-«کوردە لوڕەکان لە ڕووی باڵا و هەیکەلی سروشتیەوە لە باڵا و هەیکەلی سروشتیمیدیەکان ئەچن.»

Rawlinson Part. 2, p. 30

 

- «بە پێی ڕاپۆرتەکەی هوتوم شیندلەر (Houtum Shindler) ژمارەی کورد و لەکی ئێران ١٣٥ هەزار خێزانە و زولوتاریف (Zolotaref) ژمارەیان بە ٦٠٠ هەزار خێزان دائەنێ.»

کیرزن بەرگی 2 Curzon, 1892, Vol. 27, p.p 492- 494

 

- «وشەی کوردستان وشەیەکی جوگرافیایی تەواو و شیاوی گشتی ناوچەکەیە کە پانایی و درێژایی ئەگاتە ١٥٠ هەزار میلی چوارگۆشە و کوردەکانی تێدا نیشتەجێن. زۆربەی زۆری خاکی ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی فارس و تورکدایە. جا بۆ ئەوەی زیاتر لە بنەرەتی ڕەسەن و نەژادی باوک و باپیرانی کوردەکان بگەین، پێویستمان بە لیکۆڵینەوەیەکی تێر و تەسەلی زانستیانە هەیە، چونکە ئەم کارە هێشتا پۆشتەو بەرداخ نەکراوە. بەڵام ئەوەی کە زانراوە ئەم گەلە بە نەژاد ئەچەنە وە سەرکاردۆخییەکانی گزینیفون، چونکە لە ڕووی سەر و سیما و ڕوالەت و هەروەها بە ناوەکانیشیاندا ئەچنە وە سەر کاردوخییەکان و ئەم وتەیەش پیویستی بە لیکۆڵینەوەی فراون و قووڵتر هەیە.»

Curzon, Vol, I. p.p 549-551

 

- «کوردەکان خۆیان لەکن و بەشێکیان لە ناوچەی کوردستاندا پەرت و بڵاون.»

Curzon. Vol, L. I. p.p. 549-551

 

- «ژمارەی ئەو کوردانەی ئێستاکە لە ژێر دەسەڵاتی تورکەکاندان ملیۆن یان ملیۆن و نیوێک ئەبن، ئەمە بێجگە لەو کوردانەی کە لە خۆراساندا گیرساونەتەوە.»

Lawrence L6C. cit. 7

 

- «کوردەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە دانیشتوانی تورکیای بەشی ئاسیان، بەڵام تورک نین و سەر بە خێزانی زمانە ئێرانییەکانن. کوردەکان و ئەرەمەنەکان نیازی ئەوەیان هەیە دەست بەسەر هەموو ناوچەی ئاسیای بچووکدا بگرن. ژمارەی کوردەکان خۆی ئەدات لە 2 ملیۆن کەس و زۆربەیان لە تورکیا لە بەشی ئاسیاییدا ئەژین و ئەوانی تریان لە ئێرانن و ژمارەیەکیشیان لەگەڵ قەوقازەکاندا پێکەوە ئەژین. شاڵاوەکانی مەغۆل و تورکەکان بە هیچ جۆرێ کاریان تێ نەکردن. ڕەشتاڵە و چاوڕەش و باڵا ناوەندین و لووتیان درێژ یان خود (مەعکوف) قۆقزە. زۆربەی خێڵەکانیشیان گەرمیان و کوێستان ئەکەن.»

ڕیپلی Ripley. P.P. 442. 452

 

-«کاردۆچی (Carduchi) ئەم وشەیە ڕەنگە لە کورداهە (Kurdaha)ی نووسراوەی سومەرییەکانەوە هاتبێ هەر ئەمانەش بوون کە گزەینەفۆن ناوی هێناون.»

Curzon, 1892, Vol. p.p. 549-551

 

- مازیندەران کاتی خۆی لە لایەن کوردەوە ئاوەدان کراوتەوە. کوردی ناوچەی کوردستان و مازیندەران ئەخرێنە خانەی گەلە ئێرانییەکانەوە و ئەمەش لە بەر لە یەکچوونی زمان و سەر و سیما و ڕواڵەت و ڕوخسارە، بەڵام کوردی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران لە هۆزەکانی تری کورد جیاوازن. ئەمەش لە ڕووی کەڵەگەتی باڵا و دەم و لووتە باریک و جوان و دەم و لێو و چاوەکانیانەوەیە. بەڵام بە گشتی گەلێکی تووکنن و لێوەکانیان تەنگ و ئەستوورن و ددانەکانیشیان وردن و قۆناغی گواستنەوەن لە نێوان هۆزە نیشتەجێ کۆچەرییەکاندا.

168.2