کۆتایی

لە کتێبی:
نووسینی کوردی بە لاتینی
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
 2 خولەک  9 بینین
خوێندەواری خۆشەویست:
 
پشت بە خوا و لەپاش ماندووبوونێکی زۆر توانیم ئەم نامیلکەیەش پێشکەش بە هاوزمانە خۆشەویستەکانم بکەم. سەرەڕای ئەوەی هەندێک لەوانەی کە کوردایەتییان کردووە بە هۆیەک بۆ بازرگانی پێوەکردن و لە میری نزیک کەوتنەوە، واتا لەوانەی کە «بێکەس»ی ڕەحمەتی ناوی لێ نابوون «برسیی کورسی»، لەتاو خۆپەرستی و لە ترسی پاراستنی دەسکەوتی پیسیان بە هەموو هێزێکیانەوە بەرەنگاری دەرچوونی ئەم کتێبۆلکەیە بوون و چییان لە وزەدا بوو بۆ بەرهەڵستکردنی درێخیان نەفەرموو. بەڵام هەر چەندیان کرد و کۆشا بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتن و گۆمانیشم نییە هەتا هەن پێی ناگەن چونکە ئەو دەمە ڕۆی کە نەتەوەی کورد بە قسەی زل و پفهەڵدڕاوی ئەوان کەسانە بخڵەتێ کە ماستاو بۆ دوژمنەکانمان سارد ئەکەنەوە.
 
ئەمە لە لایەکەوە، لە لایەکی ترەوە ئەو تیپانەی کە لێرەدا بەکارهێنانیان پێویست بوو لە هیچ چاپخانەیەکی بەغدادا دەست نەکەوتن لەبەر ئەوە بە ناچاری لە چاپخانەی «مەعارف» لە چاپم دا و ئەرکی تەواوکردن و ڕاستکردنەوەی چەوتییەکانم خستە سەرشانی خۆم بە جۆرێک کتێب بە کتێب گرتم بە دەستەوە و لە سەرەوە تا خوارەوە هەڵەکانیم چاک کرد. هیوادارم کە برا کوردەکانم چاو لە ناتەواوی و کەموکورتیی چاپەکەی ئەپۆشن و لێمان ئەبوورن. ئیتر پەنا بە خوا و بە هێزی ڕاپەڕیوی نەتەوەی کورد.
 
«تەواو بوو»