شیوەن بۆ کۆچی دوایی سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکووک

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  233 بینین
لە ئیسلاما، ئەوی ئەمری خودا بوو
بە چاپی فەرز و سوننەت داڕژا بوو
ئەزەل، کارێکی هێنایە دروستیی
دروستی کرد و، پڕ سوود و بەها بوو
هەیولای کردە ڕاوێژی سەروکار
بە ملیۆن بەرگ و ڕەنگی نەخشرا بوو
ئیرادێکە هەوێنی عیلم و قودرەت
کە ئینسان، چاکترینی ماسیوا بوو
ئیتر بۆیە موکەللەف بوو بە ئیمان
نەخۆشخانەی هەموو دەرد و بەڵا بوو
کە مامۆستایە، بۆ تەحلیل و تەرکیب
مەوالید و عەناسیر، کیمیا بوو
لە ڕووی پێغەمبەران و فەیلەسوفان
ئەسەرخانەی ڕەوشت و بیروڕا بوو
زەمانەی هاموشۆ، مێژووی کە ئاژۆت
لە مابەینی بەشەر، نیسبەت پەیا بوو
لە تەک پێغەمبەری و، نافامی بێ بەر
دەمێ ئاشتی، دەمێ شۆر و هەرا بوو
لە نەسلی خاتەم و فەخری ڕیسالەت
حوسێنی سەیید ئەحمەد خانەقا بوو
کە هەشتا ساڵە عومرێکی ئەنەخشان
خەریکی ڕاهـ و ڕەسمی مستەفا بوو
ئەدیب و، فەیلەسوف و، عەدل و، عالیم
سەخی و سەربەستی کۆڕ و موقتەدا بوو
زوبان چ بڵێ؟ لەن اسینی تەواوی
کە ئوعجووبەی تەواوی ئەولیا بوو
لە عیلمی نەفس و، هێزی موغنەتیسیی
-----------------------دەقی نائاشکرا بوو
لە کاتی گەنجییو پیری، بەرەو پێش
لەناو شاری دڵاندا، کەهرەبا بوو
هەتا ئاخر هەواری خزمەت و دین
ئەوی کردی، بەبێ فێڵ و ڕیا بوو
هەتاکو جەژنی قوربان، ڕۆژی دووشەم
سەر و ماڵ و دڵ و گیانی فیدا بوو
کە ئیحرامی شکاند و، ماڵەوای خواست
ئیتر ماڵی موسڵمانان خەرا بوو
لە دونیادا، کە تەدریسی تەواو کرد
خەریکی جامیعەی دارولبەقا بوو
بژین، کاکە «حوسێن و کاک موحەممەد»
لەناو ئەو دائیرەی کانگەی وەفا بوو
ئەوانیش هەر یەکەی، ئەلحەمدولیللا
بەڕێگەی باب و باپیران ڕەزا بوو
لە ئەخلاق و، ڕەوشت و، تێگەیشتن
هەموو خەڵکی لەوانڕا شارەزا بوو
هومێدن بۆ گەلی کوردان و عارەب
لەگەڵیان بێ، ئەوی لوتفی خودا بوو
بەجێی هێشتین، هەموومان، باوکی مەڕحووم
لە جەننەت جێنشین و، دڵنەوا بوو
لە گوێی ڕاجیناسناوی ئەدەبی زرینگا ساڵی کۆچی
بە فەڕ شادی بەهەشت و، ئەولیا بووحسێبی ئەبجەد: بە فر شادی بهشت و اولیا بو = 1371 کۆچی = 1952 زاینی.