سوپاسێکی سەروەری بۆ کاکە زیادی حەمە ئاغای کۆیە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  223 بینین
دونیا پڕی جوود و هونەری کاکە زیادە
عالەم هەموو سوێندی بەسەری کاکە زیادە
گەنجێکی وەتەنپەروەر و سوڵتانە لە کۆیەشوێن
گەنجینە، هەموو جیلوەگەری کاکە زیادە
بورهانی دڵی کوردی و عەقڵە، لە دەماغا
مەردی و ئەدەبیش بەهرەوەری کاکە زیادە
فەرشی بەری پێی عەردە بە مافوری گیا و گوڵ
شۆخێکە، سەما چەتری سەری کاکە زیادە
تیژاوی ژیانی گەلە، دەستووری هەموو هۆز
شیرین لەبی هیوا شەکەری کاکە زیادە
کانی هونەر و داد و عەدالەت، لە جیهانا
دیوانی پڕ و موعتەبەری کاکە زیادە
هەرچی بەخەبەر هات و، ئەوەی ماوە لە خەودا
چاوی بەخودا هەر لە دەری کاکە زیادە
چیمە لە ستالین و، لە مارشاڵ و، لە چەرچڵ؟
هیتلەر خەدەم و بادەگەری کاکە زیادە
شایانی سوپاسی گەلی کوردانە، بەیەزدان
فیردەوسی بەرین، ڕێگوزەری کاکە زیادە
لوتفی ئەوە تاجی سەری ئەم میللەتە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی
وا لوتفی خوداش، تاجی سەری کاکە زیادە