شیوەن بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب ئەحمەد بەهائەدین

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  213 بینین
چ شۆرێکە ئیلاهی؟ ڕۆژی واوەیلا و گریانە
بەشەر پڕ شۆڕشە، عالەم، خەریکی ئەشکبارانە
بە بەرد و دارەوە، ئەم خاکە وا هەڵچوو لە کوڵ، هاوار
سەدای ئەملاکە، ڕۆڕۆی جیننە، قوڕپێوانی ئینسانە
لە جەننەت هەڵکراوە چلچرای ئەڕواحی مامۆستا
لە ئێمە شیوەنە، شایی و نیازی حوور و غیلمانە
ئیمامی تەییبی ئەحمەد بەهائەددین، حەقیقەت نۆش
بە ڕەحمەت فرسەتی دەسگیرە، گەرچی لێمە پەنهانە
کوژاوە شوعلەیی ئەهلی مونا، لەم دەیری سەوداسەر
سەری شاهان، لەبەر پێ، بەردەبازی جیسمی بێ جانە
لە عالەم چوو، ئەساسی عیلم و شەرع و فەننی ڕەنگاوڕەنگ
مەگەر ئێستا لە فیردەوسا، خەریکی دەرسی قورئانە
وەلی عالیم، عەلی عارف، ئەنیسی دەئبی پێغەمبەر
لە بورجی مەغفیرەت خورشیدی تابانی جیهان بانە
لەسەر عالەم، زیارەت واجیبە بۆ تاهیرەی توربەت
کە بۆنی جەننەتولمەئوا، لە ئەترافی نومایانە
هەتا دونیایەکی تر بۆمە دێنێ، چەشنی ئەو زاتە
بە دائیم خۆی غەریقی بەحری قوڕپێوان و ئەفغانە
ئیمامێکی وەها هۆنراوی قورب و سیلسیلەی فەتوا
کە ڕۆیی، بابگریێ هەرچی ئەهلی عەهد و پەیمانە
ئەسەف بۆ موڕشیدی کامیل، درێغ بۆ پیری ئیدراکان
لەسەر تەختەی کەراماتی، کە ئێستەش بادە نۆشانە
بنازم کەوکەبی بەختی، «موحەممەدکەس»، قوڕڕەیی چاوی
لە ڕێگەی ئەو ئیمامە، وا خەریکی عیلم و عیرفانە
خودایە، ئەو چرایەی کز نەکەی تا ڕۆژی ئاخیر دێ
کە بۆ دینی موحەممەد، ڕەنگ و ڕەونەق، شوعلە پەخشانە
بە لوتفی تۆ مونەووەر بێ، لە خوتتەی عومری بەرخوردار
کە باغی عومر و ئەخلاقی، سزای ئەڕواحی شاهانە
ئەگەر ڕاجیناسناوی ئەدەبی تەماشا کەن، دەزانن گەنجی تەئریخی
وەکو تووتی لە جەننەت، وا بەشی دوو لوتفی ڕەحمانە
ئیمامی مینبەر و، میحرابی وەرع و، جامیعی تەقوا
لە ڕۆژی دوانزەمی جومعەی ڕەجەبدا، بازی غوفرانەحسێبی ئەبجەد: بازی غفرانە = 1356 کۆچی = 1937 زاینی