پەسنی گوندی عەوداڵان
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
3 خولەک
190 بینین
هێزی قودرەت بوو هەڵیدا خێوەتی شین، ئاسمان
دەستی حوکم و حیکمەتی خستە نیزامی ئینس و جان
پەردە پەردە، بورج و قادرمەی کەواکیب هۆنرا
کوورە کوورە، عەرد و ئاو و با وو ئاگر داخران
چەرخی عونسورخانەیی دونیا، کە هاتە جۆشی کار
هەر شتەی ڕیزێکی گرت و، ڕۆژ و شەو تەرتیب دران
ئادەمی هێنایەدەر، کردییە خەلیفەی جێنشین
بۆ کەمەربەستی ئیتاعەی، گیانلەبەر مەجبور کران
تا لە منداڵانی ئەو، بەدخوو پەیابوون جوون بە جوون
هاتەدی قانوونی وەحی و، پەیڕەوی پێغەمبەران
دۆزەخ و جەننەت، ئیتر، دوو مەوقیفی ئینسانییەت
جەننەتی فیردەوسی خستە باغ و ڕاغی «عەبدەڵان»
لەمسەری دونیایەدا، تا ئەوسەری چیبکا، وەفات؟
ئەو مرازی ڕۆحی پاکی موڕشیدانە و ساڵحان
دەستی ناسازی بەسەردا هیچ نەکێشراوە، ئەبەد
نەخش و تەونی عیففەت و، حیکمەتسەرایی لامەکان
بۆ نەخۆشی دڵ دەوا و، بۆ نیزامی عەقڵە جۆش
نیشتمانی بیروڕا، دیوانی هەر ڕەمز و بەیان
پێیگەیاندن چەندە پیر و پێشەوا و دەستگیر
تێیگەیاندن فەیلەسوف و شاعیر و شانامەخوان
پێم وتی: ئەو جەننەتە لاهووتییە، کاخی جهود
کافریش گەر بێتە وێ، ناچێتەدەر بێ ئیمتیحان
«شێخ عیسامەددین» لە نەسلی «شێخ ئیسماعیل»،
هەڵات ڕۆژی ئەووەڵ نەوبەهار و، قیبلەگاهی جیسم و جان
ناکرێ باسی کوڕانی، کاکە «فەتتاح و، کەریم»
کاکە «عەبدولقادر»یشە، دوورە زەننی موفسیدان
گشتیان خاوەن کەرەم، سەببار و، دڵ نەرم و عەفیف
گشتیان خاوەن علوم و فەنن و هەر نرخی گران
وان سەعادەتمەندی دونیا و دین و عەقڵ و، بەخت و تەخت
یەک ڕەئیسی دین و، یەک دنیا و، یەک مابەینی وان
هەر کەسێ بۆ خۆی بچێ بچنێ گوڵی باغی مەرام
با بچێ، بۆ خۆی بیناکا، کۆشک و قەسر و ئاشیان
حەوز و جۆگەی، کەوسەر و هەنگوین و شیر و ئاوی ساف
جگ بەوی خەونێکی نابینی ئیتر ڕۆحی ڕەوان
بۆچی شێت نابن، ئەوانەی دەرکراو لەو جێگەبن؟
بۆچی نەمرن بێ ئەجەل دوژمن بەگیانسەختی و دڕان
بۆ حەقائیق سەرفراز و، بۆ مەسائیب دڵنەواز
یەکدگیر و، یەک سوبات و، یەک مشوور و یەک نیشان
این همه مزرعه خواهد بجولانگاه عشقفارسی
دختر از حق شناسیدن به زنده و مردگانفارسی
از صبا رفت و رسیدی بلبلان کفت شنیدفارسی
در حیا چشم گلان چون غنچه زاری بوستانفارسی
بر هوای هر چه شد امد بدین عشرت سرافارسی
از هوا سودا سرو، دل مست و گوش از امتنانفارسی
لَنْ تَري في رَسمِها رَمزاً مُشيناً، فاستَمِععەرەبی
شاكراً يَزهو بِها الكَونُ الزَمان والمَكانعەرەبی
إنَّ ما في صنعتي ليس لها شبهُ وجودعەرەبی
إنَّ ما في عِبرَتي ليسَ بها شيئٌ يُبانعەرەبی
تابەکەی ژیکۆناسناوی ئەدەبی، وەکوو چاوەش ئەڵێی باریکەبەند
ناگەیە وەسفی تەواوی موشکیلەی جوغرافیان