نامەیەک بۆ گیوی موکریانی
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
165 بینین
براکەی خۆشەویستم، «گیو»ی کوردی
دەزانم بۆ وەتەن ئازا و مەردی
کە ئاوی تێ گەڕا، ئەم گیانە وشکە
بەدەن خواردی، بە سافی و بە دوردی
لە دیوانی وەفادا، یادگاری
لە مەیدانی هونەردا، گرد و گوردی
لە تۆ زیاتر، سەر و ماڵم نەماوە
کە داخی هۆزە هەرچی هەمبوو بردی
دڵم پڕ ئاخ و هێشی کوردوکاڵە
کە ناڕێکی بوو، هەرچی هات و کردی
شەوی لێکجوایەزی کەوتۆتە چاوان
هەموو نووسین درشتن، تا بە وردی
ئەوی بڕوا بەسەر بەحری مرازم
ئەگەر گیانیشمە سا ئەیکەم بە پردی
دڵم خنکا، لە ڕێگەی خاک و خۆڵی
جگەر سووتا، لەتاوی دار و بەردی
شەو و ڕۆژ، دێتە گوێم لەم خاک و گەنجە
سەدای هاوار و، بانگی ئاهی سەردی
لە ڕێی مەقسەد، هەتا کوڵمەی ببینم
لە چاوانمی ئەکێشم تۆز و گەردی
لە خاکی ئێمە، دوژمن چەتری هەڵدا
چ ئاسمانێکە وا هەورازە نەردی؟
وەتەن! چبکەم لە تۆفانی بەڵادا؟
کە ئەشکی چاوی من بوو، گەردی شردی
براکەم، چاوەکەم، ڕۆحی ژیانم
مەفەرموو، ڕاجیاناسناوی ئەدەبی لەم حاڵە مردی