پەسنی گیوی موکریانی
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
223 بینین
دانیشتووی هەولێرە، زمانپەروەری کوردان
ناسراوە لەناو کورد و عەرەب، «گیوی موکریان»
چەند ژیر و، هونەرمەند و، گیان سووکە لە ڕوودا
چەند بەرز و، ئەدەبپەروەر و، خاوەن دڵ و گونجان
تێکەڵ بە هەموو مەردووم و، دووریش لە سیاسەت
هانایی هەژاران و، پەرستێنەری یەزدان
چەند خۆشە لە تەبیاتی هەموو کەس، وەکوو خۆراک
چەند توندە لەسەر جەستەیی دوژمن، وەکوو سندان
پۆل پۆل ئەوا دێن و دەچن نووسەر و زانا
تا ببنە قوتابی هەڕەت و فەلسەفە لێدان
نەمدیوە، براکەم وەکوو ئەو میهتەرە یەکدڵ
زۆر دوورە لە حیزبان و، نێزیکیشە لە خزمان
هەر ڕەهبەری دڵپاکیی و، هەر هەمسەری زانست
ئەو ماوەتەوە ئێستە، کە وەستاوە لە مەیدان
پیرۆزە لە ئەو، تازە کە چاپێکی کڕیوە
ڕۆژنامەیی سەر تەخت و، سەراپەردەیی دیوان
بێجگە لەوە چەند ساڵە لە فەرهەنگێ خەریکە
ڕێکدانی وەها نەبووە، لە نێوان و لە دیوان
پشکۆناسناوی ئەدەبی! وەرە تۆ پێکەنە، وەک خونچە بپشکوو
دڵ گەیوە بە ئامانج و، سەریش گەیوە بە کێوان.