داشۆرینی فەرمانگەی تەموینی کۆیە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 4 خولەک  231 بینین
تەموین کە ڕزقی من دەدا
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
ژیان و ماڵی دا بە با
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
ویستی کەسێ بیتاقە کا
لە ئەو سندووق و تاقە کا
بەشی خۆی بێ عەلاقە کا
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
لە نۆسەد و چل و شەشە
چەند سەربەهەش ساڵی ڕەشە
غەمی لە کۆڵ و باوەشە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
مەئمور ئەڵێی ئەسکەندەرە
پۆلیس لە ڕێ و بەردەرە
سەری لە داوی دڵبەرە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
وەرزی سەپانە، جێی غەمە
گەلەش لەگەڵ گورگان، گەمە
دەستی بیتاقەچی و مەمە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
قەلەندەر و هەژار و ڕووت
کوژانەوە هەر وەک بزووت
لەم شارە نەیما بەرگ و قووت
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
چ گەورەبووم و بەهرەوەر
گۆڕیمەوە بە دەردی سەر
بیتاقەکەم نەهاتەدەر
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
شکات و عەرزوحاڵی تۆ
بۆ حیفز و ڕەفزە، سا بڕۆ
چی دیکە خۆت مەکە خەڕۆ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
بەرتیل نەدەی بۆت ناکرێ
بێ پارە، بەش، پێت ناخورێ
گازت سواوە ناگرێ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
هێند هاتوچووم قاچم سووا
وەک بی لە ئارەقا ڕووا
بەختی بەدیشم لێم دووا
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
بە سەرکزی، بە کوزکەشی
بە بێدەنگی، بە چاوەشی
هەر مامەوە بە بێبەشی
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
بەلایی ڕاستییدا ئەچی
من ڕاست و بوومە ساختەچی
زۆرم ئەدی خواری و کەچی
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
پێنجی، «فەتاح» فڵانە بەگ
ئیمزای دەکا بێ بەرگ و ڕەگ
موجەددیدیشە نا بەحەگ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
مەئمور تەماعی خۆی نییە
چاوی لە حەقگوزارییە
«عەلییە فەنیش» یەکی دییە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
بە دەرد و هێش و نێشەوە
بە ناحیە و بە دێشەوە
بەشار و پاش و پێشەوە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
هەنوونە وو مەنوونە بێ
بەگ جووتە گون بە قوونە بێ
شوکریش، درەنگ و زوو نەبێ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
کوتاڵی زەرد و سوور هەموو
بۆ بایع و مەئمور ئەبوو
کرمانج بە قوون دڕان ئەچوو
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
مەئمورە جوستوجۆ ئەکا
موستەورەدەی تاپۆ ئەکا
کرمانجی ڕەنجەڕۆ ئەکا
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
ورگی زل و ملی قەوی
شوکر نەبی نابێ کەوی
عالەم لەژێر دەستیان نەوی
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
کیلۆ بە دوو کەسان ئەدا
بایع دزی لەویش ئەکا
وەرزی فەقیریان دا بە با
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
هاوار! کوردینە بمگەنێ
لەدەس دز و جەردەی بەنێ
سەتری گونیشم نادەنێ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
عێراقە ڕێگر و دزە
دوو چاوی حیز و سەرکزە
دوژمنی، چاوی چەند بزە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
قەزایە «کۆ»، لێم بووە قەزا
خستمییە بەر دار و جەزا
هێشتاکە لێم نابێ ڕەزا
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
قائیممەقام «عارف جەلال»،
نەیچێشتووە ئاوی حەڵاڵ
ئەرزاقی کرد بە گاڵەگاڵ
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
موستەورەدە «سەیید فەتاح»،
نەیبیستووە ڕێگەی نەجاح
تەنگن دەمێ، دەمێ فەڕاح
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
قانوون چییە، ئیدارییە
ئیدارە قانوونی نییە
لەسەر بەشم یەکی دییە
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
مەئمور بە کەیفی خۆیەتی
خەریکی وەرد و شۆیەتی
داسی لە مل مەڵۆیەتی
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم
گویاناسناوی ئەدەبی حەیا کە و شوورەیی
وەرزت خوراو و پێگەیی
هەرچی زگی بۆ تێ گەیی
لە قوونی ئیستیحقاقی بەم