کێ هەیە گیان و دڵی، بەستەی کەمەندی ڕوو نەبێ؟
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
2 خولەک
146 بینین
کێ هەیە گیان و دڵی، بەستەی کەمەندی ڕوو نەبێ؟
کێ هەیە لەم هاتوچوونە، بەستە دڵ، کوشتوو نەبێ؟
دیمەنی پاکی، نموونەی جەننەتی دەربەستەیە
چۆن ئەبێ ئەو دڵبەرە، دەربەستی ئەو دەربوونە بێ؟
ئەو کە پەروەردەی شەراب و، ئارەقی لێو و دەمە
با تەرازووی خێری من، دوو لێوی ئەو خاتوونە بێ
ئاسکی کێوی لە گومبەز دایە، ڕامی من نییە
چی دەبێ ئیمڕۆ لەبەر چاوم، ڕەمی ئاهوو نەبێ؟
ئەو بەر و دۆشەی قومار دۆڕاوە، بۆچی پێ کەنی؟
سەر لە گریانی خەجاڵەت کا، بە هیوای خوو نەبێ
تا وەڕز بووم، ڕامسپاردە لای و بازی دا لە لام
با وەکوو تەیری کەوی، خۆی وێڵی ئەم هاموونە بێ
وەک شەدەی نەرمی لە مل هاڵاند و، دەستی دایە دڵ
خاوەنی، تۆڵەی دڵی لێ سەند و، با ماندوو نەبێ
تاوەکوو مووساکەس، لە کێوی دەستەچیلەی بائیسی
هەر بە پێخواسی ئیتر، با تووشی ئەم جەیحوونە بێ
من گڕی ئاگر لە دڵمە، بۆیە چاوم سوور بووە
شەونمی ئەو خستەسەر، با تووشی داوی موو نەبێ
سینە ئاگر، کاری مەم، دڵ سووتە، کاری لێوییە
گەر خەتی تێدا نەبێ، ئاوون دەبێ ئابوونە بێ
خونچەیی لێوی، لەگەڵ دوو نێرگسی چاوی دەکا
لالەیی کوڵمەی، دەبا یاری خەتی بەیبوونە بێ
تا بڵێسەی چاوی پشکۆناسناوی ئەدەبی، دڵ پەلاماری نەدا
وام ئەزانی چەنگەبازی دووکەڵی گێسوو نەبێ!