لە چینی پەرچەم و زوڵفت، چ تەیرێکە نەگیرا بێ؟

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  219 بینین
لە چینی پەرچەم و زوڵفت، چ تەیرێکە نەگیرا بێ؟
بە ڕیزەی تیری موژگانت، چ نێچیرە نەکوژرا بێ؟
لەسەر تۆ شۆخی چاو کاڵم، لە دەستم چوو سەر و ماڵم
ئەپرسی جارێ ئەحواڵم، ئەگەر ڕەحمت لە دڵدا بێ!
بە باڵا شۆخ و شیرینی، بە چاوان شەربەتی ژینی
بە سینە و مەم چ ڕەنگینی، بڵا مەیلت لەگەڵما بێ
ژیانی خۆم بە بەر با دا، کە لێوت بۆسەیێک نادا
چ شێخێک بێ لە دونیادا، لە دینت وەرنەگێڕا بێ؟
بە ڕۆژ خامۆش و بێ هۆشم، بە شەو پڕ جۆش و بێ نۆشم
شەو و ڕۆژ مەست و سەرخۆشم، کە چاوت بادە پەیا بێ
چ بێ ئارام و بێ سەبرم؟ لە سەودای تۆیە وا ئەمرم
لە سینەت هەڵکەنن قەبرم، بەهەشتم شوێن و مەئوا بێ
دەخیلی داک و بابت بم، بە ژێرپێ خۆڵ و خاکت بم
بە فیدای ڕۆحی پاکت بم، لەبەرچی ماچی ڕووت نابێ؟
دڵم پەڕپووت و غەمبارە، لە دەردی تۆیە عەمبارە
بگە هانام، بکە چارە، ویساڵت با لە ڕێی خوا بێ
خودا هەڵناگرێ قوربان، لەبەرچی عاجزی لێمان؟
بەسە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی مەخە کێوان، نەوەک ئاخر زەمان ڕا بێ!