جارییە ئاوی چاوی من، دیجلە بە دیجلە، جۆ بە جۆ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
221 بینین
جارییە ئاوی چاوی من، دیجلە بە دیجلە، جۆ بە جۆ
بەندی دڵی شکاوی من، گشتی پساوە لۆ بە لۆ
جان بە هەوایی سەر دەچێ، بۆ قەدی خۆش کەمەر دەچێ
بێ دڵ و بێ جگەر دەچێ، گەرچی گەڕاوە کۆ بە کۆ
سونبولی زوڵفی هاتە ڕوو، ئەژدەرە کەوتە هاتوچوو
مەعدەنی گرت و زوو بەزوو، حەلقەیی داوە هۆ بە هۆ
مەرهەمی لێوی شەکەرە، ئەم دڵە تا قوڕ بەسەرە
پڕ خەفەت و بێ مەفەرە، هەر کەفی خاوە شۆ بە شۆ
گەر دەسەڵاتی دڵبەرم، بێ لە لەبانی دولبەرم
دەستی لەمل ئەکەم سەرم، بێتە جەفاوە گۆ بە گۆ
جانی عەزیزەکەم ئەتۆ، مەمکوژە بەسییە جوستوجۆ
نەرمییە کاری گفتوگۆ، شەڕ چییە؟ داوە خۆ بە خۆ
خاتری ڕاجیناسناوی ئەدەبی بکە جەم، جامی لەبانی بخە دەم
چیکە لە دەستی مەبە ڕەم، کاوە بە کاوە، پۆ بە پۆ