ئاگری سووری جەزای ئۆباڵە، لێوی گرتووە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
210 بینین
ئاگری سووری جەزای ئۆباڵە، لێوی گرتووە
جەننەتی کوڵمەی، ئەجندە و نەفس و دێوی گرتووە
عەرعەرە نارنج و لیمۆی خستە بەرهەم، یا قەدە
یا چنار ئەگرێ هەنار، یا سەرووە سێوی گرتووە؟
خەتتی پڕ شانەی دڵە، یا چەنگ بەستەی حافیزە؟
خاڵی، مێشەنگوینە وا هەنگوین و مێوی گرتووە!
بۆ نموونەی تەرزی ڕوخسار و، بەهەشتی سەرمەدی
قامەتی ئەو شۆخە چاوی بادەپێوی گرتووە
من لە دەس کورتیمە هەورازی بەهێزم دێتە پێش
دەسدرێژە دڵبەرم، ڕێگەی نشێوی گرتووە
چاوی پڕ سوورمەی، دووسەد نێچیری بەرداوە لە ڕاو
غەمزەکەی جادووی، بەڵام، دووسەد خدێوی گرتووە
بۆ ئەوەی پشکۆناسناوی ئەدەبی کە نەیدۆزێتەوە تەرزی قەدی
پەرچەمی کردۆتە پەرژین، خۆی لە نێوی گرتووە!